عه‌مید روکن ئاراس عه‌بدوئه‌لقادر: چه‌کدارانی داعش وره‌یان نه‌ماوه‌

توندڕه‌وانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند قۆڵێکه‌وه‌ له‌ میحوه‌ری داقوق و مه‌خموره‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌. به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ توانی هێرشه‌که‌یان تێکبشکێنێت و چەكدارانی داعش بە تەواوی شكستیان خوارد و پاشەكشەیان كرد.

ئه‌م هێرشه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سوپاى عێراق و چەکدارە شیعەکان لە پارێزگاى سەڵاحەدینەوە هێرشیان بۆ سەر چەکدارەکانى داعش لە دەوروبەرى حەویجە دەستپێکردووە و چه‌کدارانی داعش ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کداره‌کانی له ‌ده‌وروبه‌ری که‌رکوك گواستۆته‌وه‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ چه‌کداره‌ شیعه‌کان.

عه‌مید روکن ئاراس عه‌بدولقادر، فه‌رماده‌ی لیوای نۆی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی که‌رکوك له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش کاژێر 6:20 سه‌رله‌به‌یانی هێرشیان کرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ویستیان دزه‌ بکه‌نه‌ نێو سه‌نگه‌ره‌کانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ دڵی خه‌ڵکدا بڕوێنن، به‌ڵام هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ توانیان گورزی توندیان تێبوه‌شێنن و هێرشه‌که‌یان پۆچه‌ڵکردنه‌وه‌. گوتی به‌ بۆچوونی خۆم وه‌ک فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێده‌چێت چه‌کدارانی داعش ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆیان کردبێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یانگوێزنه‌وه‌ بۆ شۆینی تری شه‌ڕ که‌ ده‌زانن تێدا له‌ناو ده‌چن.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌مید روکن ئاراز عه‌بدو ئه‌لقادر