به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه به فه‌رمی داوای مۆڵه‌تێـکی نوێی ڕه‌وانه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا کرد به مه‌به‌سـتی پـێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ کرده‌وه‌ی له‌شـکری له شه‌ڕی دژی گرووپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).
له داواکه‌دا که بۆ سێ سـاڵ پـێشـنیارکراوه، جه‌خت له‌وه ده‌کرێت بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن هێزی زه‌مینی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌کرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه سنوورێـکی جوگرافی تایبه‌تی بۆ کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان ده‌سـتنیشـان نه‌کردووه. ده‌ڵێن ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆک ده‌سـتی واڵابێت له پـێدانی فه‌رمان بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌شـکری له وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کو سوریا و یه‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت میسر و ئه‌فغانسـتانیش.
به‌ڵام پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه به ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌وه له‌شـکریـیانه قایل ده‌بن؟.
حکومه‌تی عێراق له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئوسترالیاوه ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک پـێویسـتی به هێزی زه‌مینی بیانی نیـیه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا به ئاشـکرایی هێزی زه‌مینی ئێران له ناو خاکی عێراق له دژی داعش ده‌جه‌نگێت.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سـته‌یت.
محه‌مه‌د دووشیوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
Your browser doesn’t support HTML5