له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێکدا چه‌مکه‌کانی سیانه‌ی نوسین و خوێنه‌ر و ڕه‌خنه پێکڕا ده‌بنه هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی به زیندویی هێشتنه‌وه‌ی ده‌قێکی فه‌رهه‌نگی.
ده‌شێت به‌سه‌ر هه‌مووماندا هاتبێت کاتێک ده‌ست ده‌ده‌یته خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێک دووچاری هه‌ناسه سواریت بکات و نه‌توانیت چیی دی به‌رده‌وام بیت له خوێندنه‌وه‌یدا، به‌ڵام جاریش هه‌ن کاتێک له دێڕه‌کانی یه‌که‌می خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێکه‌وه نا‌توانیت ده‌ستبه‌رداری بیت به‌شێوه‌یه‌ک ده‌قه‌که خۆی ده‌تبات و ئه‌گه‌ر نهشتکاته کاراکته‌رێکی خۆی ئه‌وا بێگومان ژینگه‌یه‌کی ئارامت له ژیاری خۆیدا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت و کات بایه‌خی نامێنێت تا ته‌واوکردنی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌که.
ده‌کرێت بڵیم له‌و سیانه‌یه‌دا ده‌ق خۆی پێشه‌نگه، ئه‌و پێشهنگیهش به دوو ئاڕاسته‌دایه یان به‌ره‌و لوتکه، یانیش به‌ره‌و هه‌ڵدێران.
له به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی هیوا قادر وه‌ک؛ چاوە زەردەکان- شیعر. کڵاوەکەم پڕە لە باران و گوڵ- شیعر، کیشوەرێک لە خەون- شیعر ، هەنار- شیعر، ئاوێنە سەرابییەکان- ڕۆمان، سەفەرنامە- ئەدەبی سەفەر، منداڵێک لەسەر مانگە- ڕۆمان، بۆنی شەراب لە هەناسەم دێت- ئەدەبی نامە و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ک چاپکراوی تری وه‌رگێڕانیش.
بۆ خۆم که ده‌قێکی (هیوا قادر)ده‌خوێنمه‌وه، ناتوانم تا ته‌واوی نه‌که‌م ده‌ستبه‌رداری بم، ناتوانم نه‌گه‌ڕێم به‌شوێن وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیدا، ناتوانم بیر له منداڵیه به‌جێماوه‌که‌ی نه‌که‌مه‌وه، به کوردی و به کورتی ناتوانم له ژێر سروتی ئه‌و ده‌قانه‌یدا به ئاسانی بێمه ده‌ره‌وه.
هیوا قادر، جیهانێکی پڕ له هێمنی نوسین، لێوان لێو له خه‌ونه‌کان و هیواکانی خۆی.
هیوا قادر، نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئه‌زموونی نوسینی شیعر ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌زموونی نوسینی ڕۆمانیشی هه‌ن.
ئایا هیوا قادر ئه‌وه‌ی نه‌توانێت به شیعر ده‌ری ببڕێت، به ڕۆمان ده‌ینوسێت و په‌یامه‌که‌ی خۆیمان بۆ ده‌نێرێت؟
ئایا گه‌شته‌کان به دوای جوانیه‌کاندا لای هیوا قادر کۆتای‌یان پێ دێت؟
ئایا ئه‌م شاعیره‌مان له‌پاش نوسینی ڕۆمانه‌کانی ئه‌و خواسته‌ی ماوه به‌رده‌وام به دڵ هه‌ر شاعیر بێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی" ژیان له فه‌رهه‌نگدا" یه:
Your browser doesn’t support HTML5