هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ هێرشێـکی چه‌ند قۆڵی داعش تێـکده‌شکێنن

چەكدارانی داعش شه‌وی سێشه‌ممه‌ لە چوار قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر بنكە و موڵگەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە گوندی تەلریم و بەرزاییەكانی سوڵتان عەبدوڵڵا لە دەڤەری گوێر، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە توندی بەرپەرچی هێرشەكانی داعشیان داوەتەوە و تێكشكاندون.

لەم بارەیەوە رائید پیرۆ فەرماندەی سوپای بارزان لە گوێر بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند پاش ئەوەی چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر بنكەكانی هێزەكانی پێشمەرگە، تێكشكێنراون و زیانێكی زۆر بەر داعش كەوتووە و هەروەها لە شەڕەكەدا پێشمەرگەیەک گیانی له‌ده‌سـتداوه‌ و سێی تریش برینداربوونه.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئه‌حمه‌د زێباری