کاربه‌ده‌ستانی لیبیایی ده‌ڵێن 45 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن له ئاکامی به‌لانی که‌م ته‌قاندنه‌وه‌ی 3 ئۆتۆمبێل له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
هێرشه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شارۆچکه‌ی قوببه ڕوویانداوه که ده‌که‌وێته نزیک مۆڵگاکانی ئیسلامیه‌کانه‌وه به‌ڵام له‌ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی لیبیادایه که له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دانی پیادانراوه.
ڕاپۆرتی جۆراوجۆر هه‌ن سه‌باره‌ت شوێن و شێوازی ته‌قینه‌وه‌کان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان له وێستگه‌یه‌کی به‌نزین فرۆشتندا ته‌قیوه‌ته‌وه له نزیک باڵه‌خانه‌یه‌کی ده‌زگای ئاسایشی له قوببه. کاربه‌ده‌ستانی تریش باسیان له هێرشێکی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یه‌کی تر کردووه بۆسه‌ر هه‌مان دامه‌زراوی ئاسایشی و ده‌شڵێن ماڵی سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ئامانجی یه‌کێک له‌و هێرشانه بووه.
گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه.
هه‌روادێ و توندوتیژیه‌کان له لیبیادا زۆر ده‌بن هاوکاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چه‌کداره‌کانی هاوسۆزی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یده‌ن بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زیاتری ناوچه‌کان له وڵاته‌که‌دا.
لیبیا دابه‌ش بووه له نێوان میلیشیاکان و هه‌روه‌هاش دوو حکومه‌تدا ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه به‌رده‌وام وڵاته‌که له ناسه‌قامگیریدا بێت له‌وه‌تای ساڵی 2011 و لادانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی پێشوو له ده‌سه‌ڵات.