نه‌بوونی پلانی تۆکمه‌ی حکومه‌ت و ناته‌ندروست و بنه‌مای به‌رێوه‌بردن و وه‌به‌رهێنان هۆکاری سه‌ردانه‌که‌ی شاندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بوه بۆ وڵاتی تورکیا بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک کارگه‌ی جۆراوجۆر.
له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر لستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاتوو زوڵفا مه‌حموود ده‌ڵێت: مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌مان بۆ تورکیا زیاتر ئاشنا بوون بوه به‌مافی به‌کار به‌ر له‌ئیشکردندا و شاره‌زایی له‌ووڵاتێکی دراوسێی خۆمان وه‌رگرین و له‌وڵاتی خۆمان جێبه‌جێی‌که‌ین، تابتوانین له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌ک پیویست سوودی لێوه‌رگرین.
ده‌شڵێت بڕیار له‌سه‌ر تورکیا دارا و هه‌ڵمانبژارد به‌هۆی ئه‌وه‌ی دراوسێیه‌کی نزیک به‌خۆمانه‌و هه‌ندێک زه‌مینه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌ڕووی که‌لتووری و ئاینی و وڵاتێکه له‌ناوچه‌که له‌زۆرینه‌ی بواره‌کاندا سه‌رکه‌وتوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت توانیمان به‌چاوی خۆمان کاره‌کان و شێوه‌ی کواڵتی کۆنترۆڵی ئه‌و کارگانه‌ی ئه‌وان ببینین و ئاشنا بین به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وکاڵایانه‌ی دێنه هه‌رێمی کوردستانه‌وه و چۆن به‌رهه‌مدێت و تاچه‌ند ئه‌توانین متمانه‌مان پێیان بێت.
ده‌شڵێت به‌رپرسانی تورکیا خۆشحاڵی خۆیان به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ هاریکاری هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بوونی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێم تورکیا سوودی بۆ هه‌ردوولامان هه‌یه.
Your browser doesn’t support HTML5