مێزگرد: تورکیا له‌ دوو ریانی شه‌ر و ئاشتی دا

Tara Hussain & Diyari Mohammad

گومانی تیدا نییه‌ شه‌ر ماڵوێرانی دێنی و ئاشتیش ئارامی، گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوون.

پرۆسه‌کانی ئاشتی له‌ تورکیا له‌ نێوان نوێنه‌رانی گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان و AKP و حکومه‌تی تورکیا به‌و جۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا زۆر له‌وه‌ هێونتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت. ئێستاکه‌ پرۆسه‌که‌ به‌ چ ئاقارێکدا ده‌روات.

  • پێشه‌وه‌ چوونی پرۆسه‌که‌ وه‌ یاخود دووا که‌وتنی به‌ چیه‌وه‌ به‌ستراوه‌.
  • باوه‌ری و سازش، دوو له‌ هه‌ره‌ ستوونه‌ گرنگه‌کانی ئاشتی دان، ئایا ئه‌و باوه‌ریه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو لا درووست بوه‌ وه‌ یاخود هه‌ردوو لا ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داخوازی و مه‌رج و به‌نده‌کاندا سازش بکه‌ن.
  • ئایا کورد، HDP, PKK له‌ خواسته‌ راسته‌قینه‌کانی AKP و حکومه‌ته‌که‌ی دڵنیان وه‌ یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو گومانیان له‌ یه‌کتره‌.
  • په‌یوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و ریفۆرمکاریه‌کان له‌ ده‌ستور به‌ پرۆسه‌که‌.
  • په‌ێوه‌ندی رۆژئاوای کوردستان به‌ پرۆسه‌که‌.
  • ئومێدێکی زۆر هه‌یه‌ له‌ نه‌ورۆز ده‌ر ئه‌مجامی وتو وێژه‌کان رابگه‌ێندرێت و گوایه‌ ئه‌گه‌ر PKK چه‌ک دا بنێت ئه‌م کار و پرۆسه‌یه‌ بچێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
  • ئایا شیانی هه‌یه‌ PKK چه‌ک دا بنێت.
  • گه‌ره‌نتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کو UN, EU بۆ چاودێری کرنی پرۆسه‌که‌.
  • ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی پرۆسه‌کانی ئاشتی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ر و زیانه‌کانی بۆ تورکیا، هه‌رێمی کوردستان وه‌ یا پارتی کرێکارانی کوردستان.
  • ئه‌مانه‌ به‌شێکی زۆر ئه‌و پرسیارانه‌ن که‌ له‌م مێزگرده‌دا باسی لێ ده‌کرێت.
  • میوانان:
  • تارا حوسه‌ین جێگری هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی
  • رۆژنامه‌نووس دیاری مه‌حه‌مه‌د
  • Your browser doesn’t support HTML5

    Round Table: Tara Hussain & Diyari Mohammad