سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه. هه‌ردوو ڕێبه‌ر جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر پته‌وی په‌یوه‌ندیـیه سیاسی و ئاسایشیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات. هه‌روه‌ها وابه‌سـته‌یی خۆیان بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر و شـکسـتهێنان به گروپه تێرۆرسـتیـیه‌کان نوێ کرده‌وه.
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوچه‌که هه‌ن بوونه‌ته مایه‌ی ناسه‌قامگیری، بۆیه پـێویسته چاره‌سه‌ربکرێن. ئاماژه‌ی بۆ سوریا کرد و گوتی ئه‌و وڵاته ته‌نها به ڕۆیشـتنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌قامگیرده‌بێت. دواتر هیوای خواست ڕۆژهه‌ڵاتێـکی ناوه‌ڕاست و باکوری ئهفریکایهکی ئارام و گه‌شاوه بـبینێت به تایبه‌تی بۆ نه‌وه گه‌نجه‌کان.
میری قه‌ته‌ریش لای خۆیه‌وه گوتی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندیـیه‌کی ئاسایشی و له‌شـکری و سیاسی به‌هێز ده‌یانبه‌ستێته‌وه. باسی له‌وه‌ش کرد که مه‌ترسی ڕاسته‌قینه هه‌ن له باره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌که و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به تێرۆره‌وه هه‌یه. گوتیشی قه‌ته‌ر هه‌مان تێڕوانینی ئه‌مه‌ریکای هه‌یه له باره‌ی هۆکاره‌کانی بوونه‌ته مایه‌ی دروسـتبوونی گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کان. پاشان گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی له باره‌ی ئه‌و گرنگیـیهی سه‌رۆک ئۆباما به مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌دات و چۆن هه‌وڵ ده‌دات ڕێـگه چاره‌یه‌کی ئاشتیـیانه بۆ کێشه‌که بدۆزێته‌وه.