هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پـێـکهێنانی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بادی باس له‌وه ده‌کرا ئه‌م حکومه‌ته نوێـیه‌ی عێراق له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌کات. کوردیش به‌هۆی ئه‌زمونه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی پـێشوویدا هه‌یبووه ئاگاهی به عه‌بادی دا که‌وا ماوه‌ی سێ مانگی له به‌رده‌مدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا بژاره‌ی دیکه ده‌گرنه‌به‌ر.
له سه‌ره‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردووش هه‌ردوو حکومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه دارایـیه‌کانی نێوانیان و به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که بودجه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان 17% ده‌بێت و خه‌رجیـیه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌بێت. له به‌رامبه‌ریشدا حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له کێڵگه نه‌وتیـیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ڕه‌وانه بکات له‌گه‌ڵ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له کێڵگه‌کانی که‌رکوکه‌وه.
به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا که‌وا نزیکه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ تێپه‌ڕده‌بێت، نه ئه‌و ڕێکه‌وتنه به ته‌واوی جێبه‌جێ کراوه و نه کێشه‌کانی دیکه‌ش چاره‌سه‌ر کراون و هه‌ر لایه‌ی ئه‌وی دیکه‌یان خه‌تابار ده‌کات. ئه‌م دۆخه توڕه‌یی خه‌ڵـکی هه‌رێمی کوردسـتانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه به تایبه‌تی که‌وا بۆ چه‌ندین مانگه کێشه‌ی دواکه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه که کاری کردووه‌ته سه‌ر بازاڕی هه‌رێم و ڕه‌وشێـکی نائاسایی ئابوری هێناوه‌ته ئاراوه.
هاوکاتی ئه‌مه، حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌رده‌وامه له ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی داعش و خه‌رجکردنی پاره بۆ میلیشیا شیعه‌کان که له ئێسـتادا به حه‌شـدی شه‌عبی ناودێرکراون.
ئێسـتاش نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆر ده‌که‌ن ئه‌گه‌ربێت و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌رده‌وام بێت له دواخسـتنی بودجه‌ی هه‌رێم. هه‌ندێک پـێشـنیاری کشانه‌وه له به‌غدا ده‌که‌ن و هه‌ندێـکیش باس له تۆمارکردنی سـکاڵا له دادگای فیدراڵی عێراق.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
عادل نوری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
Your browser doesn’t support HTML5