له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له عێراق و کۆنترۆڵکردنی به‌شێـکی باکور و ڕۆژئاوای وڵاته‌که، کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگه‌ی سوپای قودسه‌وه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ خۆی خسته نێو شه‌ڕه‌که‌وه و به ئاشـکرایی به‌شداری تیادا ده‌کات و هه‌تا ئێسـتا چه‌ندان که‌سیشی له‌و شه‌ڕه‌دا لێ کوژراوه.
هه‌رچه‌نده یارمه‌تیدانی هێزه عێراقیـیه‌کان له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه جێگه‌ی خۆشـحاڵی زۆرێـکه، به‌ڵام به‌شداری ئێران به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسـتا نه‌ک ته‌نها مه‌ترسی لای عێراقیـیه‌کان دروسـتکردووه، به‌ڵـکو کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاشی نیگه‌ران کردووه به‌وه‌ی ڕه‌نگه گرژی تایفی نێوان شیعه و سووننه له وڵاته‌که‌دا زیاتر بکات.
به‌شێـک له عێراقیـیه‌کان ئه‌مه به ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران له کاروباری وڵاته‌که‌یان ناودێرده‌که‌ن، به تایبه‌تی سووننه‌کان که مه‌ترسیـیان هه‌یه به‌هۆی ئه‌م هاوکاریـیه‌ی ئێران بۆ حکومه‌تی عێراق وه‌های لێبێت وڵاته‌که‌یان به ته‌واوی ئێران بـبێته بڕیارده‌ری کۆتایی له مه‌سه‌له‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دا. کورده‌کانیش به هه‌مان شێوه نیگه‌ران له کاتێـکی کۆمه‌ڵێـک کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێراویان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا هه‌یه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
سه‌لیم شوشکه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردسـتانی عێراق.
حه‌سه‌نه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
Your browser doesn’t support HTML5