یه‌شار که‌مال، سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێکرد. یه‌شار که‌مال یه‌کێکه له‌و نوسه‌رانه‌ی پێویسته به‌رده‌وام بخوێندرێته‌وه. به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نوسه‌ره باسن له ژیانی هه‌موومان.
ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگر ، كاریته‌ی ئه‌و دیووی چیا ، حه‌مه‌دۆك، ماره‌که‌یان بکوشتایه و یاخی و ئاغاكانی ئاقچهساز، كوێر ئۆغڵو، خوێندنی كه‌ڵه‌شێر، ده‌ریا تۆرا، ته‌نه‌كه و به‌رهه‌مه‌کانی تریشی ئه‌وانه‌ن که ده‌چنه خانه‌ی نوسینه‌وه‌ی ژان و مه‌ینه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه.
گه‌لێک له ڕۆمانه‌کانی یه‌شار که‌مال وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانه زیندووه‌کانی جیهان و ده‌شێت بگوترێت ڕۆمانی (حه‌مه دۆک)کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی به جیهان ناساندنی ئه‌م نوسه‌ره گه‌وره‌یه بووه. ئه‌م ڕۆمانهیعهبدوڵای حه‌سه‌ن زاده وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
نوسه‌ری عه‌ره‌ب ئیمان حمیدان، له وتارێکیدا ده‌ڵێت ده‌قه‌کانی یه‌شار که‌مال بۆ 40 زمان وه‌رگێڕدراون.
ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب پێویستی بوو لای یه‌شار که‌مال هه‌بوو، بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ نه‌به‌خشرا؟
که‌م نین ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له یه‌شار که‌مال ده‌گرن که به زمانی دایک نه‌ینوسیوه واته به زمانی کوردی.
ئه‌م جۆره ڕه‌خنه‌یه هه‌رگیز خۆی له قه‌ره‌ی ڕه‌وشی سیاسی ناو تورکیا نه‌داوه کهنوسین به‌ڵکو ئاخافتنیش به زمانی کوردی له تورکیادا نه‌ک هه‌ر قه‌ده‌غه بووه به‌ڵکو سزاشی له‌سه‌ر بووه.
میوانی به‌رنامه:
به‌کر شوانی،ڕۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ.
به‌کر شوانی له قۆناغی ئاماده‌کاریدایه بۆ وه‌رگێڕانی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی یه‌شار که‌مال بۆسه‌ر زمانی کوردی.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن یه‌شار که‌مال خوێندنه‌وه و نوسینی نه‌زانیوه به زمانی کوردی به‌ڵام به باشی قسه‌ی پێکردووه و له‌وانه‌شه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکار بووبێت وه‌ک ده‌گوترێت بۆیه ته‌نها به زمانی تورکی نوسیویه‌تی.
یه‌شار که‌مال به زمانی دایک نه‌یده‌نوسی به‌ڵام باسه‌کان باسی ژیانی کوردانه بوون، ئیدی بۆ گله‌یی لێده‌کرێت؟
یه‌شار که‌مال خۆی وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت به‌ڵێ من کرمانجم و کرمانجێکی ڕه‌شیش (به مانای کوردێکی ڕه‌سه‌ن).
یه‌شار که‌مال چه‌ند ساڵیکی ته‌مه‌نی له وڵاتی سوید به‌سه‌ربردووه له سه‌ره‌تای په‌نجاکان و ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کاندا.
چه‌ندان جار یه‌شار که‌مال که‌وتۆته به‌ر هێرشی ڕاگه‌یاندنه‌کان له تورکیادا به تایبه‌تیش پاش ئه‌و پشتیوانیه‌ی بۆ زیندانیه مانگرتووه‌کان ده‌ری بڕیبوو.
بێ له دامه‌زراوه‌کانی وڵاته‌که، له‌مپه‌ڕی ڕاست بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ که‌وتبوونه دژایه‌تی ئه‌م نوسه‌ره.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانهیهکیشی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی دیر شبیگڵ ی ئه‌ڵمانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێکیشی له گۆڤاری له‌نده‌ن جورنال که هه‌ردووکیان سه‌باره‌ت بۆ دۆسێی کورد بوون له تورکیادا، ده‌وڵه‌تی تورکیا سزای 20 مانگ زیندانی کردن (به‌بێ جێبه‌جێکردن)ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر یه‌شار که‌مالدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا)یه:
Your browser doesn’t support HTML5