هه‌موو ساڵێک له ڕۆژی هه‌شتی مانگی سێ‌دا ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چه‌ندان مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه ئاماده ده‌که‌ن.
ژنان به هیوایه‌کی گه‌وره و پڕشنگداره‌وه له‌م ڕۆژه ده‌ڕوانن و جارێکی تر هه‌وڵ و کۆششه‌کانی خۆیان نۆژه‌ن ده‌که‌نه‌وه بۆ خه‌بات کردن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیاندا.
ژنانی کوردیش هه‌موو ساڵیک یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌که‌نه‌وه و تیایدا چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه بۆ هه‌ر ده‌بێت له 8 ی مانگی سێ‌دا ئه‌م چالاکی و مه‌ڕاسیمانه بکرێن؟ ئایا له ساڵه‌که‌دا هه‌ر ته‌نها ده‌بێت له‌و ڕۆژه‌دا و له‌م ساڵیاده‌دا هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کسانی بخرێنه ڕوو؟
چلوره ئه‌حمه‌د هه‌ردی، چالاکوانی مافه‌کانی ژنان به دروستی نازانێت هه‌ر ته‌نها له‌م ڕۆژه‌دا چالاکیه‌کان بکرێن، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و ڕێکخراوه‌ی خۆی وه‌ک خۆبه‌خش کاری تیادا ده‌کات (گروپی ژیان) له ته‌واوی ساڵه‌که‌دا چالاکی تایبه‌تی هه‌یه له پێناو مافه‌کانی ژناندا و ده‌شڵێت به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌کان ته‌نها له 8 ی سێ‌دا چاویان ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن تا بزانن چی ده‌که‌ن و چی ناکه‌ن.
چلوره هه‌ردی، ئاماژه‌ش به هه‌بوونی سستیه‌ک ده‌کات له کاره‌کانی زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژناندا به تایبه‌تیش له‌و ڕێکخراوانه‌ی دامه‌زراوه‌یین و خاوه‌نی بودجهشن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، چلوره هه‌ردی ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌رکه‌شیان به‌بێ کێشه نابێت و باس له‌چالاکیه‌کی ئه‌م دواییه‌ی (گروپی ژیان) ده‌کات له‌به‌رده‌م دامه‌زراوی ئه‌وقافی شاری سلێمانیدا و چالاکیه‌که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بووه به‌رامبه‌ر سوکایه‌تی پێکردنی ژنان. له ده‌می چالاکیه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له قوتابیانی په‌یمانگای ئیسلامی دێنه ده‌رێ به فیکه لێدان و قسه‌ی ناشرینه‌وه که‌وتنه سوکایه‌تی پێکردنی ژنانی به‌شدار له‌م چالاکیه‌دا.
چلوره هه‌ردی ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که ڕوویدا هه‌ڵوێستی چه‌ند تاکه که‌سێک نییه به ته‌نیا به‌ڵکو ئه‌وانه قوتابی په‌یمانگای ئیسلامین و پێویسته ببنه تاکێکی لێبورده و خۆبه‌خش و به‌ڕێز که ڕێز له هه‌موو چین و توێژه‌کان بگرن.
داواکاریه‌کانی گروپی ژیان له خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌رده‌م ئه‌وقافی سلێمانیدا بریتین له‌م خاڵانه:
"هەر جۆرە هاندانیک بۆ توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان قەدەغە بکرێت و ئەو بانگخوازانەی ئەو کارەش ئەکەن، لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
لە وتە و وتار و میدیا تایبەتاکانی بانگخوازەکاندا بە هیچ جۆرێك نابێت سووکایەتی بە ژنانی تێدا بێت.
وتاری بانگخوازەکان دەبێت لە ڕێگای حکومەت و وەزارەتی ئەوقافەوە چاودێری بکرێت، تاکو ئازاد نەبن لە بڵاوکردنەوەی توندوتیژی لە وتارەکانیاندا.
سەرپێچی کردنی ئەو یاسایانەی کە کەسایەتی و کەرامەت دەپاریزێت لەلایەن بانگخوازانەوە، جگە لەسزای یاسایی پێویستە لە ڕێگای وەزارەتی ئەوقافیشەوە لێپێچینەوە و سزای هەبێت، بە پێچەوانەوە، وەزارەتی ئەوقافیش بەرپرسی ئەو سەرپێچیانە دەبێت."
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتوویژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5