هه‌شتی مانگی سێ هه‌ر ته‌نها ڕۆژێک نییه بۆ یادکردنه‌وه، ڕۆژێکیشه بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستکه‌وته ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژناندا.
ئه‌م ساڵیاده ئه‌مساڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له ڕۆژئاواش جیاواز بوو. ئه‌گه‌ر پێشتر ساڵیادێک بووبێت بۆ به‌رز ڕاگرتنی تێکۆشانی ژنان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌مه‌کانی یه‌کێک له کارداره‌کان، به‌ڵام ئه‌مساڵ له باشور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆته بۆنه‌یه‌ک بۆ به‌رزڕاگرتن و پیرۆزکردنی مه‌ینه‌تیه‌کانی کچان و ژنانی ئێزیدیدا هه‌روه‌ها په‌یامێکیش بووه بۆ ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هاوهه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه که ژنان هه‌رگیز و چیی دی ڕێ ناده‌ن به سه‌پاندنی بیری تاریک به‌سه‌ریاندا.
له ڕۆژئاواش، نه‌به‌ردیه‌کان و به‌رخودانی ژنان له پێناو پاراستنی ئازادیه‌کان و خاک و سه‌روه‌ریه‌کان سه‌لماندنن بۆ یه‌کسانی ژنان و پیاوان له پاراستنی ئازادی و نیشتیمان و سهروهریهکاندا.
له ڕۆژهه‌ڵاتیش ڕۆژێک بووه بۆ ئاماده‌یی ڕۆحی شیرین عه‌له‌می و پڕۆژه‌کانی تری سه‌روه‌ریه‌کانی مرۆڤ که چۆن ژنان تیایدا ده‌بنه به‌شێکی سه‌ره‌کی.
له باکوریش ڕۆژێک بووه بۆ به‌شداریه‌کانی ژنان هه‌م له شه‌ڕ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کان و هه‌میش وه‌ک ده‌ستی پێشه‌نگ له ئاشتیدا.
هه‌ربۆیه کاتێک له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ڕوانینه ژنانی کورد ده‌که‌وینه به‌رده‌م ڕاستیه‌که‌وه که‌ته‌نها یه‌ک ڕۆژ له ساڵێکدا به‌س نیه بۆ کۆشش و هه‌وڵه‌کانی ژنان بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا.
میوانی به‌رنامه:
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج، چالاکوانی مافه‌کانی ژنان و نوسه‌ر
له ئێستادا که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به یه‌کێک له خوێناوی‌ترین ڕۆژه‌کانی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت به تایبه‌تیش له عێراق و له سوریادا و ئه‌و دڕندایه‌تیانه‌ی توندڕه‌وانی ئه‌م ڕێکخراوه ده‌یکه‌ن ژنان قوربانی یه‌که‌من.
به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه ئایا ژنانی کورد له پارچه جیاجیاکانی کوردستاندا توانیویانه هه‌ندێک له‌م ده‌ستکه‌وتانه به‌ده‌ست بێنن؟
بۆ ژنی کورد ناگاته نێوه‌نده‌کانی بڕیاردان و به‌شداریه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت له بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کاندا؟
ئایا پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنان له پارچه‌کانی کوردستاندا وه‌کو یه‌که؟
کامیان زیاتر به‌رپرسیارێتی پێشێلکاری مافه‌کانی ژنانیان له ئه‌ستۆیه، کولتوری کۆمه‌ڵگا یان ئاین؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی (ئێمه و سیاسه‌ت) دایه:
Your browser doesn’t support HTML5