ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی حکومه‌تی عێراق رۆلێکی گرنگ له شه‌ری دژ به داعش ده‌بینیت و دیاره نه لایه‌نی کوردی و نه ئه‌مه‌ریکاش له‌وه‌دا لاره‌یان نییه. ئاخۆ ئێران به‌رامبه‌ر به چی به‌و کاره هه‌ستاوه؟
ناسر باباخانی رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانکۆ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌ندیشه‌ی هه‌نارده‌کردنی شورش بۆ وڵاتانی ده‌رودراوسێ یه‌کێک له ستراتیژیه سه‌ره‌کیه‌کانی وڵاتی ئێران بوو که به (صدور انقلاب) ناوی ده‌رکردبوو، به تاێبه‌تی له رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که‌دا گه‌واهی ئه‌وه‌ین ئێران به توندی خه‌ریکه ئه‌و (صدور انقلاب) ئه‌کاته سه‌ره‌کیترین ستراتیژی خۆێ بۆ ناوچه‌که واته ئه‌و هیلاله شیعه‌ییه‌ی که له باری جوگرافیاییه‌وه سه‌یری ده‌که‌ین ئێران ئێستا ده‌ستی باڵای هه‌یه. کاک ناسر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێم وایه له‌و ساته وه‌خته‌دا هه‌م هێزه کوردیه‌کان، هه‌م لایه‌نه عێراقیه‌کان و هه‌م ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی ده‌رواننه به‌شداری ئێران له‌م شه‌ره‌دا. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌یره تورکیا وه‌کو ئێران له‌م شه‌ره‌دا وه یاخود له‌م کێبرکیه‌دا به‌شداری ناکات ده‌ڵێت، راسته ده‌کرێ بلێم که تورکیا دۆراندویه‌تی، دۆراندنه‌وه‌که‌شی ئه‌و خوێندنه‌وه نا شرینه‌یه، نا درووسته‌کانی بوو به تاێبه‌تی که له رووداوه‌کانی کۆبانیدا هاته گۆرێ، تورکیا نه‌ێتوانی ئه‌و کێش و قورساییه‌ی که بریار وابوو نه‌خشی رێبه‌رایه‌تی دونیای ئیسلام ببینی، نه‌خشی ئیسلامێکی میانه ره‌و نیشان بدات، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کان سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی کۆبانی وه دووا جار نیسبه‌ت به سازمانێک وه‌ک PKK له خۆێ نیشان دا به باوه‌ری من هه‌م له باری جیهانیه‌وه وه هه‌م له باری ناوچه‌ییه‌وه نه‌یتوانی ئه‌و جۆره‌ی که پێیویست بوو خۆێ هاو ئاهه‌نگ بکا".
Your browser doesn’t support HTML5