دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی له‌ باره‌ی دوا پـێشـهاته‌کانی وتووێژی ناوکی ئێران ده‌دوێت

دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی

ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیـیه‌که‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ سویسرا کۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ نیازی گه‌یشـتنه‌ سه‌ودایه‌ک له‌ دانوسـتاندنه‌کان که‌ ته‌نیا دوو هه‌فته‌یان ماوه‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ کۆتایی دوا مۆڵه‌تی که‌ خۆیان دایانسه‌پاندووه‌ بۆ گه‌یشـتنه‌ چوارچێوه‌یه‌کی ڕێـکه‌وتن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ئاشتیـیانه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر لابردنی گه‌مارۆکان له‌سه‌ر ئێراندا.

ئایا بڕوا ده‌کرێت له‌و ماوه‌ که‌مه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌ودایه‌ک بگه‌ن؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسیاره‌ و چه‌ندین پـرسیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست، دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس و شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌دوێت.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی خالید ته‌وه‌کولی