موحسین ئه‌دیب: به‌ ئه‌ندازه‌ی بچوکیی عه‌قڵی سیاسیه‌کانی ئێمه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش بچوک کراوه‌ته‌وه‌

مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌

27 ساڵ به‌سه‌ر هێرشی کیمیاییه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت هێشتاش وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێر ده‌ڵێن کاری زۆر ماوه‌ بکرێن بۆ هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌ 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌گوترێت زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن. پرسیار له‌وه‌دایه‌ ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ چۆن ده‌کرێت؟

موحسین ئه‌دیب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ریگه‌کانی جاره‌سه‌رکردن زۆرن و له‌ سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕێز و چه‌سپاندنی دیموکراسیه‌ت و گه‌شه‌کردنی مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و ده‌شڵێت چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و زامه‌ له‌وه‌دایه‌ ببیته‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێکی دامه‌زراوه‌یی، حکومه‌تێک کاره‌کانی خۆی به‌ ڕوونی و ئاشکرایی بکات.

موحسین ئه‌دیب

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌دیب ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات له‌ هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌دا 5 هه‌زار که‌س له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوونه‌ قوربانی و 10 هه‌زار که‌سیش بریندار بوون و کاره‌ساته‌که‌ش هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژانه‌ و مانگانه‌ و ساڵانه‌ش هێشتا هه‌ر خه‌ڵک گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ کیمیاییه‌وه‌ و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ڕه‌وشێکی مه‌ترسیدارتره‌.

موحسین ئه‌دیب باسیش له‌وه‌ ده‌کات کاره‌سات و ژینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ر له‌وه‌ی دۆسێیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بێت دۆسێیه‌کی مرۆڤانه‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ موحسین ئه‌دیب