به‌ختیار که‌ریم: یاساکانی دژه‌ تێرۆ گرنگن به‌ڵام پێویسته‌ به‌ وریاییه‌وه‌ سه‌روسه‌ودای له‌گه‌ڵدا بکرێت له‌ پێناو پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤدا

به‌ختیار که‌ریم

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕاپۆرتێکی نوێدا ده‌ڵێت پێده‌چێت چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاوانی ژینۆسایدیان به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌کان ئه‌نجام دابێت.

له‌وه‌تای مانگی 6 ی ڕابردووه‌وه‌ ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییان به‌ تاوانه‌کانی دژه‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌کانی دژ به‌ خه‌ڵکی سیڤیڵ و منداڵانیش گوناهبار کردوه.

له‌م ڕاپۆرته‌ نوێیه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا ئاماژه‌ش به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌شکری عێراق و هێزی حه‌شدی شه‌عبیش پێشێلکارییان کردووه‌ و له‌وانه‌شه‌ هه‌ندێکیان بچنه‌ خانه‌ی تاوانه‌کانی جه‌نگه‌وه‌.

به‌ختیار که‌ریم، پسپۆڕی یاسایی له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ هه‌ردوو ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و هه‌روه‌هاش له‌ ڕووی فره‌یی پێکهاته‌ی ناوچه‌که‌شه‌وه‌ گرنگه‌ و ده‌شڵێت ئه‌و داوایه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ناردنی ئه‌م دۆسێیه‌ بۆ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان جۆرێکه‌ له‌ دان پێدانانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ دۆسێی پاکتاوکردنی که‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌کانیش له‌ ناوچه‌که‌دا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕیز که‌ریم ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی پێشێلکاری و تاوانه‌کانی له‌شکری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراقدا ده‌یکه‌ن کارێکی ئاسان نییه‌ و ده‌شڵیت له‌و بڕوایه‌دا نییه‌ که‌ حکومه‌تی عێراق به‌ به‌رنامه‌ پاکتاوی سوننه‌کان بکات و ده‌شڵێت ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر له‌شکری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵگه‌ی خۆیانیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و هه‌ندێکیشیان پشتڕاست کراونه‌ته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ختیار که‌ریم