محییه‌دین پاڵانی له‌ باره‌ی سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌نیاهو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسرائیل ده‌دوێت

محییه‌دین پاڵانی

پارتی لیکودی سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهو پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌سـتهێنا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئیسرائیل که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سـازدرا، له‌ تێـکڕای 120 کورسی 30 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه‌. به‌مه‌ش له‌ به‌رده‌م نه‌ته‌نیاهو ڕێگه‌خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گه‌ڕی چواره‌م پـۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیر بگرێته‌ده‌ست.

محییه‌دین پاڵانی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ که‌نه‌دا له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌دوێت.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی محییه‌دین پاڵانی