له نه‌ورۆزی ئه‌مڕۆی دیاربه‌کردا په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان خوێندرایه‌وه.
ئۆجه‌لان له به‌شیکی په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت " ئەو تێكۆشانەی گەلانی وڵاتەكەمان بۆ دیموكراسی، ئازادی و برایەتی و ئاشتییەكی ئابڕومەندانە بەڕێوەی برد، ئەمڕۆ گەیشتووەتە قۆناغێكی مێژوویی. تێكۆشانی پڕ لە ئازاری بزووتنەوەكەمان لە ماوەی چل ساڵدا بەهەدەر نەچوو، بەڵام گەیشتووەتە قۆناغێكی وا كە ناكرێ بە هەمان شێوەی جاران بەردەوام بێت."
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی دۆسێی کورد له تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی که هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان چک دانانی پارتی کڕیکارانی کوردستان ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه بوو له بری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه باسی له‌وه کرد که پێویسته خه‌بات و تاکتیکی سیاسی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌کاربهێنرێت و وه‌ک ده‌ڵێت بێگومان ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئو کۆنگره‌یه‌دا ده‌کرێت که سه‌رۆکی په‌که‌که داوای ده‌کات.
ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له په‌یامه‌که‌ی نه‌ورۆزی ئهمساڵیشیدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات " ئیدی ڕۆژ ئەو ڕۆژەیە كە كۆتایی بەم مێژووە بێبەزەیی و وێرانكەرە بهێنین و بەپێی ڕاستیی مێژووییی خۆمان، پێ بنێینە قۆناغی ئاشتی، برایەتی و دیموكراسی."
دکتۆر جه‌بار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات پێویسته دۆسێی چه‌ک دانانی په‌که‌که به‌شێک بێت له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردن له تورکیادا به‌ڵام که‌ی چه‌ک دانان ده‌کرێت و هه‌نگاوی چه‌نده‌م ده‌بێت له پرۆسه‌که‌دا وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت جیاوازیه‌کان لێره‌وه ده‌ست پێبکه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5