سامان نه‌جم: خانه‌قینیه‌کان له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا له‌ دڵ ته‌نگیدا ده‌ژێن

Saman Najam

وێرای ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی کوردستان تێدا ده‌په‌رێ زۆری له‌ شاره‌کان خۆیان بۆپێشوازی له‌ نه‌ورۆز ئاماده‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام وا دیاره‌ هه‌ندێ له‌ شاره‌کان شیوه‌نی خۆشه‌ویستانیان ده‌گرن که‌ له‌ شه‌ری دژ به‌ تیرۆریستاندا گیانیان به‌خت کردوون.

رۆژنامه‌وان سامان نه‌جم سه‌باره‌ت به‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره‌ دووای پرۆسه‌ی ئازادی له‌ عێراق خانه‌قینیه‌کان هه‌موو ساڵ ئه‌یانووت نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ دوو نه‌ورۆزه،‌ هه‌م ئازادی خانه‌قینه‌ و هه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌ به‌ڵام زۆر به‌ داخه‌وه‌ دیار ه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌مساڵ بۆ خانه‌قین زۆر جیاوازه‌ خه‌ڵک برێک کزه‌، دڵیان غه‌مگینه‌، له‌ بارودۆخێکی نه‌ ئاساییدان و له‌ بارودۆخێکی ده‌ڵته‌نگی دا ئه‌ژین، ئه‌وه‌ش به‌ هۆێ له‌ ده‌ستدانی رۆڵه‌کانی ئه‌م شاره‌ و گیان به‌ختکردنیان به‌ تاێبه‌تی شه‌هید بوونی فه‌رمانده‌ لیوا حوسه‌ین مه‌نسور. کاک سامان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دیاره‌ ئه‌مساڵ له‌به‌ر خوێنی شه‌هیدان، له‌به‌ر که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌قین و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به‌ باشیان زانی هیچ به‌رێوه‌ چوونێکی فه‌رمی له‌ شاره‌که‌ به‌رێوه‌ نه‌چێت، به‌ڵام دیاره‌ هاووڵاتیان بۆ به‌رز راگرتنی یادی نه‌ورۆزی پیرۆز و سه‌ری ساڵی نوێ کوردی له‌ چه‌ند شوێنێک ئه‌و یاده‌ کرایه‌وه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Saman Najim