جیگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆبایدن په‌یوه‌ندی بهرسهرۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه مه‌سعود بارزانی کردوه و هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکای دووپات کردوه‌ته‌وه بۆ هاریکاری پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشداو یارمه‌تیه سه‌ربازیه‌کان بۆ پێشمه‌رگه زیاتربکرێت، ئه‌م هه‌نگاوی ئه‌مریکا بۆ زیاتر پڕچه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه چۆن لێکئهدهیتهوه؟
ئه‌مه ته‌وه‌ری گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ ئاری هه‌رسین سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان.
ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌نگاوی ئه‌مریکا بهپۆزهتڤ داده‌نرێت، به‌ڵام زۆرگرنگه سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌ووردی مه‌مه‌ڵه بکات و ته‌نها ڕێکه‌وتنی زاره‌کی نه‌بێت ، به‌ڵکوو بهدۆکیومینت بکرێت و به‌چاودێری لایه‌نی دهرهکیبێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا ئایا له‌وه‌تای ساڵی 1992ه‌وه په‌یوه‌ندی له‌نێوان کورد‌و ئه‌مریکادا هه‌یه بۆچی تائێستا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک بهدۆکیمینت نه‌کراوه؟ ئه‌گه‌ر هه‌رچیه‌ک زاره‌کی بووبێت بینیمان ڕووخانی سه‌دامی لێکه‌وته‌وه، ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت: ده‌بێت ووڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکا کورد وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ستراتیجی ببینێت وه‌ک چۆن تورکیا هاوپه‌یمانی ستراتیجیه‌تی، هه‌روه‌ها بینیمان کورد ته‌نها میلله‌تێکه به‌ره‌و ڕووی هێزی داعش ماوه‌ته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5