حیسام ده‌ستپیش: کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ بۆ ئێران و مانۆری له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ کۆتاییدا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر ده‌خوڵقێنی

Hisam Dastpeysh

هه‌ر وه‌کو بینیمان له‌ سه‌ره‌تای کرداره‌کانی هێزه‌کانی عێراقی و به‌ هاوکاری حشدی شه‌عبی و ئێران تا راده‌یه‌کی زۆر بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین و تکریت به‌ره‌و پێش چوون، به‌ڵام له‌ پر راوه‌ستان. ئێستاکه‌ هه‌ندێ له‌ میدیاکانی عیراقی و ئێرانی باس له‌ نهێنیه‌کانی راگرتنی کرداره‌کانی رزگارکردنی تکریت ده‌که‌ن و گومانی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر گوایه‌ به‌ هۆێ چاوه‌رێ هێزی پشتێوان و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدایه‌.

.

حیسام ده‌ستپیش چاودێر و لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که‌ ده‌ستیپێکرد بۆ رزگارکردنی تکریت له‌ سه‌ره‌تا بابه‌ته‌که‌ زۆر ساده‌ گیرا، به‌و واتایه‌ی تکریت تیکیه‌کی زۆر ئاسانه‌ ئێمه‌ ده‌توانین به‌ راحه‌تی قووتی ده‌ین وه‌ ده‌توانین کۆنترۆڵی که‌ین وه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ ئه‌توانین کارنامه‌ی خۆمان پیاده‌ که‌ین، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌ست ده‌کرێ که‌ ئه‌م هێرشه‌ گوایه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی تکریت په‌رچه‌ کرداری زۆر جدی لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌، هه‌م له‌ ناوچه‌که‌ وه‌ هه‌م له‌ سه‌ر ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا ئاسۆیه‌ک ده‌توانی له‌ ده‌رئه‌نجامی تکریت بکه‌وێته‌وه‌، که‌ واته‌ ده‌توانین بڵێن کۆێ ئه‌و نگرانیانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌، له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه‌ و له‌ ناو خودی عێراق هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ده‌توانی وه‌کو یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی دووا که‌وتنی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی تکریت بێ. کاک حیسام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا به‌ ده‌ست ئاوه‌ڵاکردنی ئێران له‌ عێراقدا له‌ واقعدا رۆژ به‌ رۆژ خه‌ریکه‌ ئه‌و دۆستانه‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌تی خه‌ریکه‌ خۆێ لێ دوور ده‌کاته‌وه‌ وه‌ ئه‌م دوور که‌وتنه‌وه‌ی دۆسته‌کانی له‌ ناوچه‌که‌دا، له‌ درێژخایه‌ندا ده‌ستێکی زۆر کوشندده‌ی لێ ده‌وه‌شێنی. کاک حیسام ده‌شڵێت کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ بۆ ئێران وه‌ یاخود ئه‌م مانۆره‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌یکات له‌ کۆتاییدا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر ده‌خوڵقێنی".

Your browser doesn’t support HTML5

Hisam Dastpesh