سۆران عوومه‌ر: ده‌زگای ئاسایش له‌ شاری کۆیه‌ دوور له‌ رێکاری یاسایی ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوون

سۆران عومه‌ر

دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌و کۆمیته‌ی که‌ بۆ کامپی کوردانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ کۆیه‌ پێکهێندرابوو راگه‌یندراوێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ هه‌ندێ بریار ده‌کات سه‌باره‌ت به ‌سه‌رپێچی که‌ران له‌ رووداوه‌که‌دا.

KDPI

​سۆران عوومه‌ر سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا ئه‌و رووداوه‌ی که‌ له‌ کۆیه‌ له‌ کامپی په‌نابه‌رانی دیمۆکرات رووێدا جێ نگرانی هه‌مومان بوو و ئێمه‌ وه‌کو لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ گه‌یشتینه‌ ئه‌و بیرورایه‌ی که‌ به‌ داخه‌وه‌ ده‌زگای ئاسایش له‌ شاری کۆیه‌ دوور له‌ رێکاری یاسایی ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوون وه‌ به‌ کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای ئاسایش بۆ پرسێک که‌ بۆێ نییه‌ ده‌ستی تێ بخات، به‌ڵکۆ پۆلیس ده‌بێ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدات و له‌ رێگایه‌کی یاساییه‌وه‌. کاک سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێیمان وایه‌ ئه‌مه‌ پرسێکی سیاسی له‌ پشت نییه‌، یه‌کێتی نیشتمانی دڵنییای کردینه‌وه‌ وه‌ حیزبی دیموکراتیش که‌ ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ نییه‌ و نگرانیان ده‌ربریوون و شه‌رمه‌زاریشی کردوون.

Your browser doesn’t support HTML5

Soran Omar