ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیسی پارتی دیموکراتی کوردسـتان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی بزوتنه‌وه گۆڕان و ده‌ڵێن ئه‌م په‌رله‌مانتاره ته‌شهیری به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه و هه‌موو سنوورێـکی به‌زاندووه.
به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌که‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌و گوتویه‌تی بابه‌تێـکی یاسایییه و سووره له‌سه‌ری، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا نیـیه.
چوار فراکسیۆنی نێو په‌رله‌مان ( یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردسـتان)، به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ده‌رکرد و تیایدا ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌یان کرد و به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر شکۆی په‌رله‌مان و ده‌سـته‌ی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ناودێرکرد.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردسـتانیش به جیا به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد. نووسیویه‌تی ڕووداوه‌که به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئه‌وانه‌وه نیـیه و وه‌کو دۆخێـکی که‌سایه‌تی نه‌خوازراو سه‌یری ده‌که‌ن که له نێوان چه‌ند پهرلهمانتارێـکدا دروسـتبووه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
عادل عه‌زیز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
Your browser doesn’t support HTML5