هه‌ندێک له‌ میلیشیا شیعه‌کان بایکۆتی شه‌ڕی تکریت ده‌که‌ن

پێده‌چێت ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یکاته‌ سه‌ر مۆڵگاکانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ناڕه‌زایی میلیشیا شیعه‌کانی ناو هێزی حه‌شدی شه‌عبی به‌دووای خۆیدا هێنابێت.

عه‌لی ئه‌لعیساوی سیاسه‌تمه‌دارێکی عێراقی بنکه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ڕاوێژکاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌ له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ ده‌مێکدا دوژمن هه‌ر یه‌ک دوژمنه‌ بۆ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ له‌شکری عێراق و بۆ گه‌لی عێراق که‌ بریتییه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، جا ئیتر کشانه‌وه‌ بۆ هه‌بێت له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا که‌ شه‌ڕه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ک دوژمن".

هاوکات مه‌روان ئه‌لجه‌باره‌، ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆک عه‌شره‌ته‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ستایشی ئه‌م به‌شداریه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و ده‌ڵێت " هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان ورد بوون و ئامانج و نیشانه‌کانی خۆی به‌باشی پێکاوه‌ و زانیاریه‌کانیشی له‌سه‌ر مۆڵگاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ پارێزگاکه‌دا له‌ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی عێراقه‌وه‌ بوون.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌لعیساوی و مه‌روان ئه‌لجه‌باره‌، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌ کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی هه‌ندێک له‌ میلیشیا شیعه‌کان بایکۆتی شه‌ڕی تکریت ده‌که‌ن