بێگومان ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرین مافی هه‌ر تاکێکه، ئایا ئه‌م مافه ئهقیانۆسێکی بێ په‌یه وه یاخود سنوری هه‌یه، ئایا شتێک هه‌یه به ناوی هێڵی سور، ئایا شیانی هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئازادیه‌دا که‌سانێک، لایه‌نانێک به ناوی هه‌ر ئاێین و ئایدیۆلۆژیایێکهوه که‌ڵک له‌و ئازادیه وه‌ربگرن و ئاسایش و ئاێینده‌ی وڵاته‌که بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه؟
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ ماده‌ی 19 خاڵێکی تیایه که مافی ئازادی مرۆڤ دابین بکات وه هه‌موو که‌سێک بۆێ هه‌یه به ئازادی گوزارش له بیرورای خۆێ بکا، به‌ڵام ئا لێره ئه‌بینین ئه‌م خاڵ و ئه‌م ئازادیه له سه‌رده‌می سه‌پاندنی سیاسه‌تی ( ئیستعماری) جیهانی و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات، هێزی کۆنه‌په‌رست، مه‌زهه‌بی، فاشیسته‌کان، نازیه‌کان وه نموونه‌ی ئه‌مانه توانیویانه سوودێکی زۆر زۆر له‌م خاڵه وه‌ربگرن. کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رژیمه دیموکراته‌کان ئه‌مه‌یان سه‌پاندووه له ناو و ده‌روه‌ی وڵاته‌کان، به‌ڵام له راستیدا ده‌بینین خاوه‌ن سه‌رمایه، خاوه‌ن پاره، خاوه‌ن کۆمپانیا سوودی لێ وه‌ر ئه‌گرێ، خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که ئازادی ره‌نچ فرۆشتنی هه‌یه، ئێمه ده‌بێت بۆ هه‌موو دونیا دووپاتی که‌ینه‌وه ئازادی به‌نده به (عه‌داله‌تی ئیجتماعی) دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی. کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئازادیه‌دا هه‌ر وه‌کو له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌بینرێت کۆمه‌ڵێک له ووتار خوێنی مزگه‌وته‌کان، مامۆستای زانکۆ سنورێکی زۆر زۆریان به‌زاندووه و به ئاشکرا بۆ تیرۆر بانگهێشتت ده‌که‌ن، به ئاشکرا له داعش پشتێوانی ده‌که‌ن، به ئاشکرا خه‌ڵک رێک ئه‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بروون بۆ ناو داعش. کاک سه‌لام ده‌شڵێت پێش ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی داعش بکه‌م ، ئیدانه‌ی سیاسه‌تی ئیعلامی هه‌رێمی کوردستان ئه‌که‌م، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌که‌م، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌که‌م، خودی ئاسایش ئه‌که‌م وه له پێش هه‌ر هه‌موویان دادوه‌ری گشتی".
Your browser doesn’t support HTML5