شه‌ڕه‌کانی یه‌مه‌ن به‌لای هه‌ندێک چاودێره‌وه په‌ره‌سه‌ندنێکی تری قه‌یرانی ئاینزاییه له ناوچه‌که‌دا و به دووریش نازانرێت ئه‌م شه‌ڕانه بێ له یه‌مه‌ن ناوچه‌ی تریش بگرێته‌وه.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له یه‌مه‌ن ده‌کرێت هیچ چه‌ندوچوونێک هه‌ڵناگرێت که شه‌ڕێکی ئاینزاییه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆی ناوچه‌که ده‌بێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئایا ئه‌و کاریگه‌ریانه ڕاسته‌وخۆ ده‌بن یان له که‌یدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن هێشتا زووه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر که‌نعان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئێران له ئێستادا له ڕووی ئابوریه‌وه ڕووبه‌ڕووی کێشه بۆته‌وه هه‌ر بۆیه ئاسان نابێت بۆ ئێران که بتوانێت به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه ببێته‌وه، به تایبه‌تیش له یه‌مه‌ن و ده‌شڵێت مادامه‌کی ئه‌م جه‌نگه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌ییه که‌واته ده‌بێته خاوه‌ن ڕه‌هه‌ندێکی ناسنامه‌یی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5