هه‌رێمی کوردستانی عێراق بێ له‌و بودجه‌یه‌ی له ساڵی 2003 وه له به‌غداوه بۆی هاتووه، خاوه‌نی داهاتی ناوخۆیی خۆشیه‌تی، ئه‌مه بێ له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت.
ئێستا هه‌رێم زیاتر له 17 ملیار دۆلار قه‌رزاره.
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌رێم زۆره به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت باس له پڕۆژه‌یه‌ک ناکه‌ن تا وه‌ک هه‌وڵێک لێی بڕوانرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه که ڕۆژ له دوای ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی زیاتر له 22 ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردی‌دا ته‌نها بازرگانی کردن هه‌بووه به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیادا، ئه‌م بازرگانیه‌ش سودێکی ئه‌وتۆی بۆ هه‌رێم نه‌بووه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی نه‌توانراوه ژێرخانێکی ئابوری بێنێته ئاراوه که بتوانرێت له ده‌می قه‌یرانێکی ئاوه‌هادا سودمه‌ند بێت.
خاک و زه‌وی هه‌رێمی کوردستان زه‌ویه‌کی به‌پیته بۆ کشت و کاڵ، به‌ڵام هێشتاش سودێکی ئه‌وتۆ له‌م خاکه به پیته وه‌رنه‌گیراوه که بتوانرێت ته‌نانه‌ت داواکاریه‌کانی ناوخۆیی پێ ته‌واو بکرێت.
میوانی به‌رنامه:
ئیسماعیل گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
له پاش پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراقیش بازرگانی نه‌وت به ئاشکرایی هاته ئاراوه، بازرگانییه‌ک به‌بێ هه‌بوونی بنه‌ما پێویسته‌کان، هه‌ر بۆیه وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن کێشه‌و ئاڵۆزیه‌کی زۆری بۆ هه‌رێم دروست کردووه و هه‌ندێکیش زیاتر ڕۆ ده‌چنه ناوه‌وه و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی چۆن نه‌وت پێشتر بووبووه به‌ڵا بۆ کورد له عێراقدا، ئێستاش بۆته سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی دارایی و بێ موچه‌یی فه‌رمانبه‌ران.
چاوه‌ڕوانیه‌کان زۆربوون به‌وه‌ی کابینه‌ی هه‌شت له هه‌رێمی کوردستان که به کابینه‌یه‌کی بنکه فراوان ناسراوه بتوانێت هه‌نگاوێکی به‌ره‌وپێش بنێت له باشتر کردنی ژیان و گوزه‌رانی هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌ڵام ئه‌م به‌شداریه‌ی ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقداهه‌ر هیچ نه‌بێت تا ئێستا نه‌توانراوه کێشه ئابوریه‌کان و داراییه‌کانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکرێن و به‌رده‌وام پاساو هێنانه‌وه بۆ ڕه‌وشه‌که زیاتر بوون له‌و هه‌وڵانه‌ی به ئاڕاسته‌ی چاکسازیدا ده‌درێن.
ئه‌گه‌ر وه‌ک گریمانه‌یه‌ک سه‌یری بکه‌ین هه‌رچه‌نده زۆر دووره له واقیعه‌وه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان متمانه‌ی له‌م کابینه‌ی هه‌شته سه‌نده‌وه کێ ده‌توانێت سه‌ره‌وکاری حکومه‌تێک بکات به زیاتر له 17 ملیار دۆلار قه‌رزه‌وه؟
ئێستا که هه‌ر 5 لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌شدارن له ده‌سه‌ڵاتدا تۆ بڵێی پێکڕا هه‌ر هه‌موویان خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌کی گشتگیر نه‌بن بۆ باشتر کردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵک؟
کێ به‌رپرسه له‌م قه‌یرانه داراییه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی خۆی چه‌ندێک که‌مته‌رخه‌مه له‌م ڕه‌وشه‌دا؟
بۆچی گه‌یشته ئاستێک نه‌توانرێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکرێت؟
سیاسه‌تی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان چه‌ندێک ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له ده‌ربازکردنی هه‌رێم له‌م قه‌یرانه داراییه؟ یان ئه‌میشیان دیسانه‌وه سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تێکی شکستخواردووه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه:
Your browser doesn’t support HTML5