پاش چه‌ندان دانوسـتاندن و وتووێژ، دوا جار زلهێزانی جیهان و ئێران به چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنێـک بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که گه‌یشتن، که توانا ناوکیـیه‌کانی ئێران سنووردار ده‌کات له به‌رامبه‌ر لابردنی سزاکانی له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون.
براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕێکه‌وتنه‌که‌ی به مێژوویی ناودێرکرد و گوتی توانا ناوکیـیه‌کانی ئێران زۆر که‌م ده‌کاته‌وه و بوار به پـشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات به شێوه‌یه‌کی بێ پـێشینه بتوانن چاودێری ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما له هه‌مان کاتدا جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که ئه‌گه‌ر بێت و ئێران هه‌ر خاڵێـکی ڕێکه‌وتنه‌که پـێشێل بکات، ئه‌وا سه‌رله‌نوێ سزاکانی به‌سه‌ردا دهسهپـێنـنهوه.
ئێرانیـیه‌کان لای خۆیانه‌وه ئه‌وانیش خۆشحاڵی خۆیان به ڕێکه‌وتنه‌که ده‌ربڕی.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا که‌میش نین ئه‌وانه‌ی گۆمانیان له ڕێکه‌وتنه‌که هه‌یه، له‌وانه کۆماریـیه‌کانی که زۆرینه‌ن له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نێو کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌ب.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئێران پابه‌ندی ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌بێت؟ له کاتێـکدا ته‌نها شیانی هه‌یه هه‌ر سزاکانی له‌سه‌ر نوێ بکرێنه‌وه ئه‌گه‌ربێت و له ڕێکه‌وتنه‌که پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ئایا ئه‌وانه‌ی له دژی ئه‌م ڕێـکهوتنهن بواریان له به‌رده‌مدا ماوه‌ته‌وه شکست به ڕێکه‌وتنه‌که بهێنن؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر خالید تهوکولی، کۆمه‌ڵناس و شاره‌زای کاروباری ناو ئێران.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌ڵاح مهجیدپـور، شاره‌زای سیاسی له هۆڵه‌ندا.
Your browser doesn’t support HTML5