میزگرد: قه‌یرانی ده‌ستور له‌ هه‌رێم

ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا کۆده‌بێته‌وه‌.

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و هه‌روه‌هاش پرسی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم تاووتوێی کراون.

هه‌ردوو لای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌نگییان خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانده‌ستورێکی درێژخایه‌نی پێده‌وێت ‌وه‌ پێویستی به‌ سازانێکی نیشتیمانی هه‌یه‌.

یه‌کێک له‌و پرسیاره‌ سه‌ره‌کیانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شه‌قامی کوردیدا ده‌کرێت ئه‌وه‌یه‌، بۆچی ده‌بێت هه‌بوونی ده‌ستورێکی بابه‌تیانه‌ که‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک ، ماف و ئه‌رکه‌کان دیاری بکات ببێته‌ کێشه‌یه‌کی قوڵ و ناکۆکی سیاسی لێبکه‌وێته‌وه‌؟

لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ئێستادا که‌وتونه‌ته‌ وتووێژکردن له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی.

هه‌ستیار قادر

میوانه‌کانی مێزگرد:

هه‌ستیار قادر، سه‌رکی به‌شی سیاسی له‌ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی.

بورهان ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.

زیاتر له‌ 23 ساڵه‌ کورد له‌ هه‌رێمی کوردستاندا خاوه‌نی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستورێکی هه‌بێت یان یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت.

بورهان ڕه‌ئوف

له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا ده‌ستور وه‌ک ده‌گوترێت له‌ ڕه‌وشێکی تایبه‌تدا په‌سه‌ندکرا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێست و پێداگرتنی ئۆپزسیۆنه‌کانی ئه‌وسا نه‌خرایه‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌.

ئه‌وکاته‌ش که‌ له‌ ناکاو هه‌ر له‌ خولی پێشووی په‌رله‌ماندا گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم درێژکرایه‌وه‌، ده‌گوترا له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ستور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی.

له‌ پاش ئه‌م هه‌موو هه‌وراز و نشێویه‌ ئایا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم بڕوایان به‌وه‌یه‌ ده‌ستورێک دابڕێژن له‌گه‌ڵ خواست و خه‌ونی خه‌ڵکی هه‌رێمدا بگونجێت؟

ئایا ئه‌و ده‌ستوره‌ ده‌توانێت ئه‌رکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کان دیار بکات و ببێته‌ بنچینه‌ و بنه‌ما بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیکردن و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردن؟

خۆ جێی خۆشیه‌تی بپرسین ئه‌گه‌ر ده‌ستورێکی وه‌ها تۆکمه‌ هاته‌ ئاراوه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که‌ پڕه‌ له‌ ململانێ و ناکۆکی سیاسی، ئایا ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ کارکردن به‌ ده‌ستور؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌م مێزگرده‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: قه‌یرانی ده‌ستور له‌ هه‌رێم