کوردە فەیلیـیەکان لە لاپەڕە ونبووەکانی میدیای کوردیدا

لە مێژووی کورددا کارەساتی زۆر ڕوویداوە و هەوڵ دەدرێت ئەم بیرەوەریـیە دڵتەزێنانە یاد بکرێنەوە بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێننەوە تاکو نەوەکانی ئایندە مێژووی پڕ لە کارەساتیان لە بیر نەکەن، بەڵام مەخابن هەرە زۆری میدیای کوردی بەو شێوەی یاد لە کارەساتەکانی تر دەکاتەوە، لە ساڵیادی کۆچپێکردنی کوردە فەیلیـیه‌کان دێڕێکیش نانووسن.

کەمال رەئووف سەرنووسەری گۆڤاری شار پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە ڕاستیدا ئەوە ڕەخنەیەکە لە جێی خۆیەتی، من چەند ساڵێک پێش ئێستا وتارێکم نووسی ڕەخنەیەکم گرت هەم لە خۆمان وە هەم لە دەزگا حکومیـیەکان، دیارە یادکردنەوەکان زۆرتر پـیشەی دەزگا حکومیـیەکانە، دەزگا رەسمیـیەکانی هەرێمی کوردستان، کە بە داخەوە زۆربەی حیزبەکان زۆربەی رۆژنامەکانی راگەیاندنیان بە دەستەوەیە، وە ئەوەش بە پەنجەکانی دەست ئەژمێردرێن کە چەند میدیایەکی ئەهلی هەیە سەرقاڵە بە هەندێ کارەوە، ئەویش بە هۆی ئەو بارودۆخه‌، بە هۆی ئەو هەلومەرجە دژوارە کە بۆ میدیای ئەهلی دروستکراوە لە هەرێمی کوردستان کەمتر ئەپەرژێتەوە سەر بۆنەکان رێکبخات، زیاتر بەرە رووی ئەوە ئەبێتە چەند بەرگەی ئەو ئابلۆقە ئابوریە بێتەوە، چۆن بەرەو ڕووی ئەو دەست درێژیانە بێتەوە کە ئەکرێنە سەر میدیاکاران و دەزگاکاندا، بۆیە ڕەنگە ئەم کەم‌وکورتیە بەشێکی لەسەر شانی ئێمەیە بەڵام بەشە زۆرەکەی لەسەر شانی دەسەڵاتە، لەسەرشانی ئەو رۆحیە دابەشکاریەی لە ناو دەزگاکانی حکومی و دەزگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە. کاک کەمال هەروەها دەڵێ بە داخەوە ئێمە دەرئەنجامی خراپیشمان لێ وەرگرتوەتەوە لەوەی کە کوردە فەیلیـیەکانمان پشتگوێ خستووە وە هاوو خەمیمان کەمتر دەربڕیوە و نەمانتوانیوە بەشدار بین لەو کارەساتانەی بەسەر ئەواندا هاتوون".

Your browser doesn’t support HTML5

Kamal Raouf