حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێـکدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشـتیمانی ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی که له تاران به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که وڵاته‌که‌ی هیچ ڕێـکه‌وتنێـکی ناو‌کی مۆرناکات هه‌تا هه‌موو سـزاکانی سه‌ر ئێران له هه‌مان ڕۆژ لانه‌برێن.
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس و شاره‌زای کاروباری ناو ئێران له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌ماهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی که ئه‌ویش هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر ته‌واوی سـزاکان له‌سه‌ر ئێران لانه‌چن، ئه‌وا ئێران ئاماده نیـیه هیچ ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک واژووبکات.
پاشان دکتۆر ته‌وه‌کولی گوتی حه‌سه‌ن ڕوحانی به‌م قسانه‌ی نیشـانی دا که ته‌واو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران‌دا هه‌ماهه‌نگه، وه ئه‌وه‌ی که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وتووێژانه ڕێـکده‌خات و بۆ ده‌وڵه‌تی داده‌نێت ڕێبه‌ری باڵای ئێرانه، وه حه‌سه‌ن ڕوحانی له قسه‌ی ڕێبه‌ری باڵا ده‌رناچێت.
Your browser doesn’t support HTML5