ئه‌ندامانی حکومه‌تی سوریا و هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆتای‌یان به وتووێژه‌کانیان هێنا له ڕوسیا به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ره‌وپێشچوون له ئارادا بێت بۆ کۆتایی هێنان به چوار ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
ئه‌مه‌ش دووه‌مین وتووێژی ئاشتیانه‌ی ئاست به‌رزه به‌بێ هه‌بوونی ئه‌نجام کۆتایی پێبێت که له ڕوسیا کراون.
مۆسکۆ پشتیوانێکی نزیکی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریایه.
دوا به‌دوای وتووێژه‌کان، قه‌دری جه‌میل ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆن که سه‌رۆکایه‌تی به‌ره‌ی میللی بۆ گۆڕانکاری ده‌کات باسی له هه‌بوونی پێویستی کردووه بۆ کۆنفراسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتیانه.
به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز له زاریڕێبهرێکی تری ئۆپزسیۆن سه‌میر عهیته ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئاشتی هه‌یبوو له ده‌ستی داوه.
هاوبه‌ندی نیشتیمانی ئۆپزسیۆنی سوریا به‌شداری نه‌کرد له‌م وتووێژانه‌ی به ناوبژیوانی ڕوسیا ده‌کرێن.
له لایه‌کی تره‌وه به‌ره‌ی ڕزگاریی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵیت ناخوازێت ڕابکێشرێته نێو قه‌یرانێکی چه‌کداریه‌وه له ئۆردوگای یه‌رموک له سوریادا که ئێستا توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تیایدا باڵا ده‌ستن و ئه‌م ئۆردوگای په‌نابه‌رانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌م ڕێکخراوه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان داوا ده‌کات په‌نا ببرێته به‌ر میکانیزمه‌کانی تر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌که تا خوێنی زیاتر نه‌ڕێژرێت.
هاوکات سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت بڕیاری خێرا پێویسته بۆ ڕێگه‌گرتن له کۆمه‌ڵکوژی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له ئۆردوگای یه‌رمووک.