عه‌لی مه‌حمود: بنه‌ماله‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان گوڵی ره‌ش ده‌ده‌ن به‌ وه‌زاره‌تی داد و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان

Ali Mahmoud

بریاره‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد بۆ پشتێوانی له‌ داواکاریه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی زیان پێی که‌وتووه‌کانی ئه‌نفال گردبۆنه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه‌ بچێت.

anfal

عه‌لی مه‌حمود ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پشتێوانی له‌ داواکاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ گردبونه‌وه‌ی سبه‌ینیمان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد که‌ بیرۆی داواکاری گشتیشی لێیه‌ ئێمه‌ گوڵی ره‌ش ده‌ده‌ین به‌ وه‌زاره‌تی داد و داواکاری گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ مافه‌کان و ئه‌رکه‌کانی خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ تاوانبارانی ئه‌نفال جێ به‌ جێ بکه‌ن . کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێ دووای ئه‌وه‌ به‌شداربووانی رێپێوانه‌که‌ ده‌چنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ گوڵی ره‌ش داده‌نێن و هه‌ر وه‌ها ده‌چنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌وێدا ووتار و داواکاریه‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. کاک علی سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی کورده‌ فه‌یلیه‌کان ده‌ڵێ به‌ڵی منیش پێیم وایه‌ که‌یسه‌که‌یان په‌راوێز خراوه‌، بۆ نموونه‌ له‌ 4/4 هیچ یادیك نه‌کرا جگه‌ له‌ ئێمه‌ به‌یاننامه‌یه‌کمان ده‌کرد، ئه‌وانه‌ی تر که‌س یادی ئه‌وه‌ی نه‌کرده‌وه‌ وه‌ مافه‌کانیان پێیشل کراوه".‌

Your browser doesn’t support HTML5

Ali Mahmoud