هێشتاش کاردانه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که ئاگاهی تیادا دابوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێم.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا دوو پرسی گرنگ بابه‌تی گه‌رموگوڕن (ده‌ستور و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم)ئه‌مه‌ش ڕای جیاوازی له نێوان لایه‌نه‌کاندا هێناوه‌ته ئاراوه و ده‌شڵێت سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ها ده‌یخوێنێته‌وه که ئه‌م دۆخه ئه‌م جیاوازیانه هه‌ڵناگرێت و وه‌هاشی لێکده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دوو پرسه شڵه‌ژانێک له هه‌رێمدا هاتۆته ئاراوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جیاوازی نه‌مێنن و جیاوازی ببێته هۆکاری ئاڵۆزی و پشێوی ئایا چۆن ئه‌و سازانه نیشتیمانیه دێته ئاراوه که لایه‌نه سیاسیه‌کان داوای ده‌که‌ن له هه‌ردوو پرسه‌که‌دا؟ دکتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت گرفته‌که له‌وه‌دایه سازان له‌سه‌رچی و مانای چییه و چۆن چۆنیش ئه‌و سازانه ده‌کرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5