هونه‌ری وێنه‌گرتن یه‌کێکه له هونه‌ره گرنگه‌کان که ده‌کرێت ته‌نها له یه‌ک وێنه‌ی فۆتۆگرافدا سه‌دان چیرۆکی ناوازه بگێڕێته‌وه.
یه‌ک وێنه له زۆر جاردا ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ هه‌زار وشه، هه‌میشه به‌م شێوه‌یه باس له‌م هونه‌ره کراوه.
گه‌لێک جار کامێرا بۆ کاری که‌سێتی به‌کارهێنراوه وه‌ک له سه‌یرانێکدا یانیش له پرسه‌یه‌کدا یان بۆ وێنه‌گرتنی دیمه‌نێکی سروشتی، به‌ڵام تا ده یان بیست ساڵی ڕابردوو که‌م جار به‌دی کراوه کامێرا بۆ وێنه گرتنێکی هونه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆکانی وێنهگرهکاندا به‌کار هێنرابن.
میوانی به‌رنامه:
ڕه‌وه‌ند جه‌واد ئیسماعیل
ده‌شێت ڕۆژانه گه‌لێک دیمه‌نی سه‌یر و ناوازه ببینین به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه چۆن ده‌توانرێت له وێنه‌یه‌کدا ئه‌و دیمه‌نه به زیندوویی بهێڵدرێته‌وه.
ڕێگایه‌ک یان شه‌قامێک ده‌شێت دیمه‌نێکی ئاسایی ڕۆژانه بێت له دیدی هه‌مووماندا وه‌لێ کاتێک له زوومی کامێرای هونه‌رمه‌ندێکی فۆتۆگرافه‌ره‌وه وێنه‌ی ئه‌و ڕێگایه ده‌گرێت وه‌ها ده‌کات کۆمه‌ڵێک خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بکرێت.
بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت هونه‌ری فۆتۆگرافی خاوه‌نی زمانێکی جیهانیه و به‌بێ گوێدانه پاشخانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو که‌سێک له کاتی سه‌یرکردنی هه‌ر وێنه‌یه‌کدا ده‌توانێت تێگه‌یشتنی خۆیی هه‌بێت بۆی و سه‌رنجی بینه‌ر به‌لای خۆیدا ڕاده‌کێشێت.
له وێنه‌ی فۆتۆگرافدا ده‌کرێت بگوترێت دوو پره‌نسیپ هه‌ن ، یه‌کێکیان دۆکیۆمێنت کردنه و ئه‌وی تریشیان ده‌ربڕینێکی گشتیه.
له بواری ڕۆژنامه‌وانیشدا ده‌توانرێت له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ک ده‌یان ڕاپۆرت ئاماده بکرێن له ده‌مێکدا ده‌یان ڕاپۆرت ناتوانن ببنه وێنه‌یه‌ک.
ئایا له کوردستاندا بایه‌خ به‌م هونه‌ره ده‌درێت؟
ئایا هونه‌ری وێنه‌گرتن توانیویه‌تی له میدیای کوردی‌دا جێی خۆی بکاته‌وه و میدیا نه‌توانێت ده‌ستبه‌رداری بێت؟
ئێستا هونه‌رمه‌ندان خۆیان چه‌ند بایه‌خ به‌م هونه‌ره ده‌ده‌ن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) یه:
Your browser doesn’t support HTML5