له دواترین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پێشووی ئێران پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی تاران ده‌دوا.
هادی سۆفیزاده، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ده‌کرێت له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی بکرێن، یه‌که‌میان له ڕوانگه‌ی ناوخۆی ئێرانه‌وه و ئه‌وی تریشیان له ڕووی ناوچه‌ییه‌وه و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوخۆی ئێرانه‌وه هه‌یه، ڕه‌فسه‌نجانی له پاش هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ساڵی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا هاوسۆزی به‌لای ده‌سه‌ڵاتدا بووه له ئێران‌دا و له ڕووه ده‌ره‌کیه‌که‌شه‌وه ڕه‌فسه‌نجانی به ئه‌ندازیاری دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا داده‌نرێت و ئێستاش ئه‌م لێدوانانه‌ی که ده‌یدات نیشانه‌یه‌کن بۆ ناکۆکیه‌کان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڕێز سۆفیزاده ده‌ڵێت له پاش به‌هاری عه‌ره‌ب ئێستا شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ڕۆڵی پێشه‌نگ ده‌بینێت له جیهانی عه‌ره‌بیدا و ئه‌و به‌هاره‌ش له سوریادا بۆته خه‌زانی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌ک که شه‌ڕی هه‌ردوو ئاینزای شیعه و سوننه هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌که‌ی گرتۆته‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت له باشوری کوردستانیشدا هه‌ستی پێده‌کرێت و ده‌شڵێت پێشتر بڕوا وابوو تورکیا نوێنه‌رایه‌تی هێڵی سوننه ده‌کات به‌ڵام چونکه ئانکه‌ره نه‌یده‌توانی به ته‌نیا ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه بکات بۆیه ده‌بینرێت له به‌رامبه‌ر ته‌وژمی شیعه‌دا عه‌ره‌بستانی سعودیه دێته پێشه‌وه و نیگه‌رانیه‌کانی ئێرانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌دا گه‌لێک زۆر ده‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5