پێش 117 ساڵ به‌درخانیه‌کان له وڵاتی میسر به‌ردی بناغه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی کوردی به ڕۆژنامه‌ی کوردستان داده‌نێن.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌درخانیه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه که ته‌نها ڕۆژنامه‌یه‌کیان به چاپ گه‌یاندبێت به‌ڵکو ئه‌زموونه گه‌وره‌که‌یان ده‌یسه‌لمێنێت که خاوه‌نی ڕوانینێکی ڕۆشنبیری و هزری و نیشتیمانی بوون.
له‌پاش ئه‌م ته‌مه‌نه 117 ساڵیه‌ی رۆژنامه‌وانی کوردی و هه‌ڵکشان و داکشانه‌کانی و پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆژیه‌کان و هاتنه ئارای میدیای ئه‌لیکترۆنی و تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا، به‌ڵام هێشتاش ده‌گوترێت میدیای کوردی خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی نییه که بتوانرێت جیاوازیه‌کی به‌رچاوی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه یهکهمیهی به‌درخانیه‌کاندا.
له باشوری کوردستان له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه میدیای کوردی گوڕێکی تری به خۆوه بینی به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و گوڕ و تینه به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه ڕۆیشت دوای ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوونه خاوه‌نی میدیا و داراییه‌کی زۆریان بۆ ته‌رخان ده‌کرد و ئیدی هه‌ر لایه‌نه به میزاجی تایبه‌تی خۆی زانیاریه‌کانی ده‌گواسته‌وه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی به‌رپرسیارێتی میدیایی و پڕۆفێشناڵی ئه‌م ژانره که ده‌کرا ڕۆڵێکی باشتر بگێڕێت له پرۆسه‌کانی چاودێری کردندا.
میوانی به‌رنامه:
دلێر عه‌بدولخالق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه‌بووه ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م کۆششی ژماره‌یه‌ک که‌سدا که به شوێن ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌کی ئازاد یان سه‌ربه‌خۆدا بگه‌ڕێن و ئه‌م هه‌وڵه‌ش له ساڵی 2000 دا له ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی ) به‌رجه‌سته بوو وه به دوایدا هه‌وڵه‌کانی تریش هاتنه ئاراوه له میدیای سه‌ربه‌خۆدا.
ئه‌وجا جۆره میدیایه‌کی تر دروست بوو که به (میدیای سێبه‌ر) ناودێر ده‌کرێت. ئه‌م میدیایه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به یه‌کێک له هه‌وڵه ترسناکه‌کان داده‌نرێت بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی و بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و میدیایه‌ی به سه‌ربه‌خۆ داده‌نرێت.
117ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ڕۆژنامه‌وانی کوردی‌دا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام هێشتاش ژماره‌یه‌ک پرسیاری ڕژد هه‌ن وه‌ڵامه‌کانیان ئاسان ده‌ست ناکه‌ون، بۆ نمونه؛ ئایا ڕۆژنامه‌وانی کوردی توانیویه‌تی وه‌ک یه‌ک له چه‌مکه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و لێپرسراوێتیدا خۆی نومایشت بکات؟
ئایا پاش 117، ساڵ ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی توانیویه‌تی ڕای گشتی دروست بکات و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چوارهه‌میش لێی بڕوانرێت؟
ئایا میدیایه‌کی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه، یان وه‌ک ده‌گوترێت میدیاکان له پاشکۆیه‌ک زیاتر هیچی تر نین؟
ئایا میدیای کوردی توانیویه‌تی زمانێکی میدیایی بۆ خۆی دروست بکات؟
ئایا ڕۆژنامه گه‌ریی کوردی بۆته خاوه‌ن گوتاری تایبه‌ت به‌خۆی دوور له کاریگه‌ریه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کان؟
دلێر عه‌بدولخالق، نوسه‌ری کتێبی ( گه‌نده‌ڵی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌نوسیی کوردی‌دا)وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5