بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له ناوچه‌کانی کاتماندو پایته‌ختی نیپاڵی داوه. هێزی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌وت و له ده‌دا نۆ بووه به پێوانه‌ی ڕێخته‌ر و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 900که‌س. ژماره‌یه‌کی زۆری خانوبه‌رو باڵه‌خانه‌ش ڕوخاون.
وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌رز ببنه‌وه.
ده‌سته‌و تاقمه فریاگوزارییه‌کان له نێو داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌کاندا له هه‌وڵی ڕزگارکردنی ئه‌وانه‌دان که که‌وتونه‌ته ژێر باڵه‌خانه داڕماوه‌کانه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان باس له‌وه ده‌که‌ن له هه‌ندێک له شاره‌کانی باکوری هندستان هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌که کراوه.
هه‌ندێک له ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ده‌ڵێن بنکه‌ی شاخه‌وانی له ئیڤهریست زیانی پێگه‌یشتووه.
سه‌رۆک وه‌زیری هندستان نارێندرا مودی ده‌ڵێت ده‌ست کراوه به پرۆسه‌ی به ده‌نگه‌وه چوونی زیان لێکه‌وتووان له نیپاڵ و له هندستان.
Your browser doesn’t support HTML5