تورکیا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی گشتیدایه و ئه‌وه‌ی شیکه‌ره‌وه له‌سه‌ری کۆکن ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاواز ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تری وڵاته‌که.
خاڵی هاوبه‌ش له‌و جۆره شرۆڤانه‌دا دۆسێی کورده له تورکیادا که بڕیاره کورد به‌شداریه‌کی به‌رچاوی هه‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی شه‌شدا و هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه ڕکابه‌ره سیاسیه‌کانی تری وڵاته‌که بکه‌ونه خۆ و هه‌ر یه‌که به شیواز و به پێی ئاڕاسته‌کانی خۆی پڕۆژه بخاته ڕوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا (ئاکه‌په)و پارتی گه‌لی کۆماری (جه‌هه‌په) تا پێگه‌ی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆکمه‌تر بکه‌ن، یه‌کێک له‌و سیاسه‌تانه‌ی گرتویانه‌ته به‌ر ، دانانی ژماره‌یه‌ک کاندیدی کورده له لیسته‌کانیاندا بۆ هه‌ڵبژاردن.
میوانه‌کانی مێزگرد:
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له نێوه‌ندی سیاسه‌تی کوردی.
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
شیکه‌ره‌وه نکوڵی ناکه‌ن له‌وه‌ی شان به شانی ڕه‌وشی ئابووری و دۆسێکانی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کان دۆسێی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا یه‌کێک ده‌بێت له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی 6 ی تورکیادا.
له ئێستادا زۆرێک له که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کورد له باکور جه‌خت له‌و گرنگیه ده‌که‌نه‌وه که پێویسته ده‌نگی کورد بۆ لایه‌نه کوردیه‌کان بڕوات و به تایبه‌تیش بۆ هه‌ده‌په.
ئایا به‌شداری کاندیده کورده‌کان له لیسته‌کانی ئاکه‌په و جه‌هه‌په کاریگه‌ریی ئه‌رێنی یان نه‌رێنیان ده‌بێت به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا؟
ڕووداوه‌کانی کانتۆنی کۆبانی و کانتۆنی جزیره چه‌ندێک ده‌بنه بابه‌تێک له هه‌ڵبژاردندا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5