کۆماس شه‌هبازی: ئه‌و ده‌ستوبرده‌ی هاوپه‌یمانان له‌ کۆبانی هه‌بوو له‌ کانتۆنی جزیره‌ وه‌هانییه

کۆماس شه‌هبازی

به‌پێی زۆرێک له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌کان له‌ کوردستانی سوریادا ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ئێستادا سه‌نگییه‌کی زۆری خستۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر.

ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ ڕۆژئاوا گرنگیه‌کی ستراتیژی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش بۆ باڵاده‌ستیی له‌شکریی له‌و ناوچه‌یه‌دا.

کۆماس شه‌هبازی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت چه‌کداره‌ تێرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره‌ جموجۆڵانه‌ شکسته‌کانی خۆیان بشارنه‌وه‌ و ناوی خۆیانی پێ به‌رز بکه‌نه‌وه‌ و ده‌شیانه‌وێت به‌ هه‌رچ شێوه‌یه‌ک بێت به‌ره‌کانی شه‌ڕیان زۆر بکه‌ن و ده‌شڵێت تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش باشیش له‌و ڕاستیه‌ گه‌یشتوون که‌ ناتوانن ڕێ له‌ پێشڕه‌ویه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) بگرن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شه‌هبازی ده‌ڵێت به‌ڵێ ئێستا خه‌ڵک له‌ ڕۆژئاوا- کوردستانی سوریا ژیان ده‌که‌ن به‌ڵام پێویستی به‌ زۆر پێداویستی هه‌ن و به‌تایبه‌تیش پێداویستیه‌ ته‌ندروستیه‌کان و ده‌شڵێت هه‌موو ڕۆژئاوا گه‌مارۆ دراوه‌ و ئێستا کاتیه‌تی ئه‌وانه‌ی باس له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن بیریش له‌ ئابوری نه‌ته‌وه‌ییش بکه‌نه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆماس شه‌هبازی