هه‌له‌و واشنتن: پـرۆژه‌ یاسای په‌یوه‌ست به‌ پـێشـمه‌رگه‌ له‌ کۆنگرێس

کۆمیته‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ تاووتوێی خه‌رجیـیه‌کانی سـاڵی 2016 ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و کاروباری له‌شکری له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد و له‌ کۆتاییدا په‌سه‌ندی کرد.

له‌و پـرۆژه‌ یاسایه‌ که‌ له‌ نزیکه‌ی 500 لاپه‌ڕه‌ پـێـکهاتووه‌ و به‌ سه‌دان بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکای تێدایه‌، ته‌نها له‌ یه‌ک لاپه‌ڕه‌ ئاماژه‌ بۆ کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق کراوه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا. کۆمیته‌که‌ پشـتیوانی له‌ خه‌رجکردنی 715 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق په‌سه‌ند ده‌کات‌، به‌ڵام ده‌ڵێت ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ 25% ی ته‌رخان بکرێت بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ و سووننه‌کانی دژی داعش ده‌جه‌نگن.

هه‌رچه‌نده‌ هێشـتا پـرۆژه‌ یاساکه‌ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه‌ و بۆی هه‌یه‌ گۆڕانکاری تیادا بکرێت به‌ر له‌وه‌ی له‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتی ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ندبکرێت، کاربه‌ده‌سـتانی عێراق زۆر له‌ دژی وه‌سـتاونه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌وڵێـک بۆ دابه‌شکردنی عێراق ناودێری ده‌که‌ن.

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و یارمه‌تیـیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش بن، بۆچی حکومه‌تی عێراق لێیان نیگه‌رانه‌؟

کاتێـک کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مه‌ سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌یان پـێشـێل ده‌کات، ئه‌ی به‌شداریکردنی هێزی قودسی ئێرانی به‌ فه‌رمانده‌یه‌تی قاسم سوله‌یمانی له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق سه‌روه‌ری عێراق پـێشێل ناکات؟

کورد و سووننه‌ کاردانه‌وه‌یان له‌م باره‌یه‌وه‌ چیـیه‌؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
خۆشه‌ویی خه‌لیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
دکتۆر ئه‌مین به‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان.
سه‌لیم کۆیی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردسـتان.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن