به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه کاردانه‌وه‌ی شیعه‌کانی عێراق له‌سه‌ر به‌رنوسی بودجه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌یه‌ک بووه زیاد له پێویست.
ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی شیعه‌کان به‌رامبه‌ر به کورد و به سوننه‌کانیش له ده‌مێکدایه حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شی نیشتیمانی دامه‌زراوه که هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق به‌شدارێکی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت تێگه‌یشتنێک هه‌یه له شڵه‌ژانی شیعه‌کان به‌ڵام پێویستی به‌و جۆره کاردانه‌وه‌یه‌ی شیعه‌کان نه‌ده‌کرد و ده‌شڵێت کاتێک ئه‌مریکا له بودجه‌ی خۆیدا ده‌رامه‌تێک دابنێت بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ندێک لایه‌نی عه‌ره‌بی سوننه ههنگاوێکی گونجاوه و هیچ شتێکی خراپی تیادا نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه‌ی شیعه‌کان ده‌شێت بشبێته مایه‌ی کاردانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان شیعه و کورد که هه‌یه و به په‌یوه‌ندی ستراتیژی ناودێر کراون، وه ده‌شڵێت ده‌بوایه لایه‌نی کوردی له عێراقدا کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بووایه به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌کان و هێنان و بردنی ئه‌و هێزه‌ی به حه‌شدی شه‌عبی ناودێر ده‌کرێت و نه‌بوونی ئه‌و کاردانه‌وه گه‌وره‌یه نیشانه‌یه‌که که کورد له به‌غدا چالاک نییه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5