هێشتاش ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق که ئه‌رکی لێکۆڵینه‌وه‌ی له که‌وتنی شاری موسڵ له ئه‌ستۆیه به‌رده‌وامه له لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌روادێ و نزیک ده‌بێته‌وه له یه‌که‌م ساڵیادی ڕووداوه‌که‌ی موسڵ.
له مانگی 6 ی ساڵی 2014 دا تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاری موسڵدا و له‌و کاته‌شه‌وه ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی شکستهێنانی له‌شکری عیراق له داکۆکی کردن له‌م پارێزگایه‌دا.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆش شه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق فراکسیۆنه‌کان کۆبووبوونه‌وه تا بگه‌نه هاوڕاییه‌ک له‌سه‌ر کڵێشه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسی دابین کردنی کۆمه‌کی له‌شکری بۆ عێراق له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه.
کامه‌ران باجه‌لان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت په‌رله‌مانتارانی کورد و عه‌ره‌بی سوننه کۆبوونه‌وه‌که‌یان جێهێشت چونکه له‌گه‌ڵ داڕشتنی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا نه‌بوون.
سه‌باره‌ت به کاری لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ش ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی کاروباری ئاسایشی په‌رله‌مان ده‌ڵێت تا ئێستا کاره‌کان به باشی به‌ڕێوه چوون و به‌ر له یه‌که‌م ساڵیادی که‌وتنی موسڵ ڕاپۆرتی لیژنه‌که بڵاو ده‌کرێته‌وه و ده‌شڵێت پڕه له زانیاری ورد، به‌ڵام باس له زانیاریه‌کان ناکات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ کامه‌ران باجه‌لان کردووه:
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5