ئه‌ندامێکی شاندی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا که سه‌ردانی عێراق ده‌کات ده‌ڵێت شیانی ئه‌وه هه‌یه به‌رنوسی خه‌رجی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ پڕچه‌ککردن ڕاسته‌وخۆی سوننه و کورده‌کان گۆڕانکاری تیادا بکرێت.
ئه‌ندامی کۆنگرێس مایکل مکال به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی به ئه‌سۆشیه‌تت پرێسی ڕاگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشه سیاسی و ئاسایشییه‌ی که له عێراقدا هه‌یه پێویسته ئێمه جارێکی تر به بهرنوسهکهدا بچینهوهبۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ گۆڕانکارییه‌کی تێدا بکه‌ین.
به‌ڕێز مکال گوتی به پێی زانیارییه‌کانی که بۆی چووه بهرنوسێكی له‌و جۆره ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێسی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر ئه‌ل عه‌بادی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌لای ناوداری شیعه‌کان موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شی کرد که هێرش ده‌کرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر ئه‌و بهرنوسهر په‌سه‌ندبکرێت.