زه‌رده‌شت خالید: زۆر گرنگه‌ هاوڵاتی ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست بێت که‌ خاوه‌نی ده‌ستووره‌

Zardasht Khalid

ئایا پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و لیژینه‌ ده‌ستووریكه‌ی هه‌رێم له‌رووی سیاسی و یاساییه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌شیوه‌ی پێكهینانی لیژینه‌كه‌ و ته‌واو كردنی كاره‌كانی له ‌90 رۆژدا تاچه‌ند پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌؟ تاچه‌ند ئه‌م لیژنه‌ ده‌ستووریه‌ به‌ئاگاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌دراشتنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی فاكته‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان؟

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شت خالید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕاوێژکاری په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن و پرسی دۆسێی کورد له‌سه‌نته‌ری دیمکراسی ده‌ستووریی له‌ئه‌مریکا و خوێندکاری ماسته‌ر له‌به‌شی یاسا کردوه‌.

زه‌رده‌شت خالید ده‌ڵێت یه‌کێک له‌قه‌یرانه‌کانی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان بریتیه‌ له‌دروستکردنی ئه‌و لیژنه‌یه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ سێ ئه‌رکی گرنگی هه‌یه‌، یه‌که‌م په‌روه‌رده‌ی گشتی، دووهه‌م ڕاوێژی گشتی و پاشان نوسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوره‌که‌یه‌.

ده‌شڵێت زۆر گرنگه‌ هاوڵاتی ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست بێت که‌ خاوه‌ندارێتی ئه‌و ده‌ستووره‌ ده‌کات، مه‌ترسیه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ هاوڵاتیان ئه‌و ده‌ستووره‌ به‌هی خۆیان نه‌زانن، کاتێکیش ئه‌مه‌ ڕوویدا هاوڵاتی ناتوانێت قسه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیری یاسا بکات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت قه‌یرانی ئه‌م لیژنه‌ ده‌ستووریه‌ی ئیستای هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه‌ پرۆسه‌که‌ زیاتر له‌ڕێکه‌وتنێکی ستراتیجی ده‌چێت که‌جاران هێزو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێۆنی جاران ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو.

ووریا کاڵێ ووتوێژی له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شت خالید خوێندکاری ماسته‌ر له‌به‌شی یاسا له‌ئه‌مریکا کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شت خالید