دوو چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر پـێشه‌نگایه‌کی کارێکاتێری له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له شاری داڵاسی ناوه‌ندی ویلایه‌تی ته‌کساس و له ئاکامدا پاسه‌وانی خوێندنگه‌یه‌ک به سووکی برینداربووه، هێزه‌کانی پـۆلیسیش لێـیان هاتوونه‌ته ده‌ست و هه‌ردووکیان کوشتوون.
ڕووداوه‌که ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه له به‌رده‌م سه‌نته‌ری کریتس کولوێڵ له ناوچه‌ی گارالاندی شاره‌که بووه، که له‌وێ له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی ئه‌مه‌ریکایی داکۆکیکار له ئازادیـیه‌کان پـێشـهنگاکهی تیایدا کراوه‌ته‌وه.
به‌پـێی کۆمه‌ڵه‌که زیاتر له 350 تابلۆ له پـێشـهنگاکهدا به‌شـداری کردووه و خه‌ڵاتی 10 هه‌زار دۆلار بۆ باشترین تابلۆی ته‌رخان کراوه و هه‌روه‌ها 2500 دۆلاریش خه‌ڵات بۆ ئه‌و تابلۆیه‌ش دانراوه که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به باشترینیان ده‌سـتنیشان ده‌کرێت.
به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌کانی پـۆلیس دوو هێرشبه‌ره‌که له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆناوه هاتوون و یه‌کێـکیان له تویته‌ره‌که‌ی نووسیویه‌تی " خوا ئه‌م جیهادهمان لێ قبوڵ بکات."
کۆمه‌ڵه‌که (American Freedom Defense Initiative (AFDI له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی خۆی نووسیویه‌تی " ئه‌مه شه‌ڕه له دژی ئازادی ڕاده‌ربڕین. چی بکه‌ین؟ ئایا بۆ ئه‌م دڕندانه خۆمان به‌ده‌سـته‌وه بده‌ین؟"
به‌پـێی ده‌سـتوری ئه‌مه‌ریکا هه‌موو که‌سێـک مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینی هه‌یه، بۆیه هه‌ن پـێـیان وایه ڕاوبۆچوونی خۆیان له باره‌ی ئاینه‌کانیشه‌وه بده‌ن به‌شێـکه له‌و ئازادیـیه‌ی ده‌سـتور پـێی به‌خشیون، به‌ڵام خه‌ڵکیش هه‌ن ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گرتن له ئایندا نیـین.