داعش به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌که‌ی ته‌کساس ڕاگه‌یاند

داعش به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌که‌ی شـاری داڵاسی ویلایه‌تی ته‌کساسی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی کرایه‌ سه‌ر سه‌نته‌رێـک که‌ تیایدا پـێشـانگایه‌کی کارێکاتێری سه‌ر ئیسلام و پـیغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د لێ سـازده‌کرا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ داعش له‌ ڕادیۆکه‌ی خۆی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" دوو له‌ سه‌ربازانی خه‌لافه‌ت" هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان ئه‌نجامداوه‌. پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کردووه‌ و گوتویه‌تی ئه‌وه‌ی بۆتان به‌ ڕێوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسلامه‌وه‌ خراپـتر و تاڵتر ده‌بن.

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا هێشـتا له‌م باره‌یه‌وه‌ هێچ لێـدوانێـکیان نه‌داوه‌.

پـۆلیس ناوی هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌که‌ی ئاشکراکرد‌ که‌ به‌ ده‌سـتی هێزه‌کانی پـۆلیس کوژران. یه‌کێکیان ئێلتۆن سیمپـسۆنه‌ و ته‌مه‌نی 30 سـاڵ بووه‌ و له‌ سـاڵی 2006 وه‌ له‌ ژێر چاودێریدا بووه‌ و له‌ سـاڵی 2010 به‌ درۆکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI تاوانبارکرا سه‌باره‌ت به‌ خواستی بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیـیه‌کانی سۆماڵ. ئه‌وی دیکه‌یان ناوی نادر حه‌مید سۆفی ته‌مه‌نی 34 سـاڵ بوو. هه‌ردووکیان پـێـکه‌وه‌ له‌ شاری فینیکسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له‌ یه‌ک ئه‌پارتماندا ده‌ژیان.