عه‌بدولباری زێباری: پێگه‌ی کورد به‌هێزتر ده‌بێت گه‌ر لیسته‌کانی کوردستان یه‌ك هاوپه‌یمانبن

ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگۆی پێکهێنانی هاوپه‌یمانیتی فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق هه‌یه‌ و چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌. هه‌رچه‌ندێکه‌ هێندی له‌ لایه‌نه کوردییه‌کان‌ ناو په‌رله‌مانی عیراق پێیان وایه‌ به‌ر له‌وه‌ی ناوی لێبنرێت ، پێویسته‌ سه‌ره‌تا له‌ سه‌ر میکانیزمی پێکهێنانی و دابه‌شکردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریتییه‌کان ڕێکبکه‌ون.

عه‌بدو ئه‌لباری زێباری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی دانیشتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروستکردنی ئالییه‌تێك بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کانی فراکسیۆنی کوردی به‌ڵام هێشتا نه‌هاتۆته‌ پێکهاتن.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوئه‌لباری زێباری