ئه‌وه‌ی باسی لێ ده‌کرێت ده‌ستدرێژی کاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوانی ئێرانی بۆ سه‌ر خانمان کارێکی نوێ نییه، له هه‌فته‌ی رابوردوو فه‌ریناز خوسره‌وانی خانمێکی 19 ساڵه‌ی مه‌هابادی له به‌رامبه‌ر گوایه په‌لاماری ئه‌فسه‌رێکی زانیاری گیانی خۆێ له ده‌ست دا، ئاخۆ نه‌ده‌کرا فه‌ریناز له جیاتی خودکوژی و به‌ختکردنی گیانی خۆێ رێگایه‌کی تری له‌به‌ر بگردبایه؟
حه‌لیمه ره‌سوڵی میدیا کار‌و چالاکی به‌رگری له مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌و خانمه ئه‌و رێگایه‌ی که هه‌لیبژارد رێگایه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردایه واته به‌رگری له خۆێ کردبایه دیسانه‌وه کۆمه‌ڵێک گیر‌و گرفتی خۆێ هه‌بوو و به دووای خوێدا ده‌هێنا ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره کێشانه له سیستمی جمهوری ئیسلامی‌دا کێشه‌ی سایاسیه تا کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. سه‌باره‌ت به‌وی ئه‌و ناموسهی که باسی لێ ده‌کرێت ئاخۆ له ژیانی مرۆڤ گرنگتره، حه‌لیمه خانم ده‌لێت له کۆمه‌ڵگا سونه‌تیه‌کاندا، له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی به داخهوهسیستم و حاکمیه‌ت پیاو سالارین هه‌میشه لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیاریکراو له نامۆس هه‌یه ئه‌ویش له ده‌سته‌ی یه‌ک ژن‌دا کۆ ده‌بێته‌وه وه تا به‌و جۆره بمێنێته‌وه ئه‌م کاره‌ساتانه دووباره ده‌بنه‌وه و جه‌غتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌م پێناسانه ده‌بێت بگۆردرێن، بۆیه ژیانی مرۆڤ گرنگتره تاکو ئه‌و پێناسانه".
Your browser doesn’t support HTML5